بەهۆی سەرکەوتنی هەڵبژاردەکەوە لە عێراق دوو ڕۆژ کرا بە پشوو.
وێستگە سپۆرت-
دوای ئەوەی هەڵبژاردەی عێراق سەرکەوتنی بۆ مۆندیال مسۆگەر کرد، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هەڵبژاردەی عێراق توانی لە هەڵبژاردەی بۆلیڤیا بباتەوە و دوای 40 ساڵ سەرکەوێت بۆ مۆندیالی 2026.
لە پاش ئەم ڕووداوە مێژووییەی هەڵبژاردەکە، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری ئەوەی دا کە ماوەی دوو ڕۆژ لە سەرتاسەری عێراق پشووی فەرمییە، کە ئەوانیش ڕۆژەکانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە دەگرێتەوە.
ئەم بڕیارەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوای ئەوە هات، کە هەڵبژاردەکە لە مێژووی خۆیدا ئەمە دووەم جارێتی بگات بە مۆندیال و پێشتر تەنها لە ساڵی 1986 توانیویەتی سەرکەوێت بۆ مۆندیال و بەژداری ئەو پاڵەوانیەتییە جیهانییە بکات.
هەڵبژاردەی عێراق لە پاش سەرکەوتنی بۆ مۆندیال، لەو مۆندیالەدا و لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا ڕووبەڕووی هەریەکە لە هەڵبژاردەکانی فەڕەنسا و نەرویج و سەنیگال دەبێتەوە.
PM:02:28:01/04/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه