هەڵبژاردەی عێراق بە یارمەتی یاریزانە کوردەکان لە پاش 40 ساڵ گەیشتە مۆندیال.
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی عێراق توانی بە ئەنجامی 2-1 لە بۆلیڤیا بباتەوە و لە پاش 40 ساڵ گەیشتن بە مۆندیال مسۆگەر بکاتەوە.
لە یارییەکی تری قۆناغی پاشکۆی مۆندیالدا، هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و بۆلیڤیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە سەرەتاکانی تایمی یەکەمدا و بە دیاریکراوی لە خولەکی 10 دا عەلئ حەمدای توانی هەڵبژاردەی عێراق بکاتە خاوەنی گۆڵی یەکەم، بەڵام یاریزانانی بۆلیڤیا بێ وەڵام نەبوون و لە خولەکی 38 دا توانیان گۆڵی یەکسانی تۆمار بکەن.
لە تایمی دووەمدا یاریزانانی عێراق باشتر دەرکەوتن، دوای ئەوەی گراهام ئارنۆڵدی ڕاهێنەری هەڵبژاردەکەس چەند گۆڕانکارییەکی ئەنجامدا، مارکۆ فەرەجی یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق توانی ئەسیشتێک بۆ ئەیمەن حوسێن بکات و گۆڵی دووەمی عێراق تۆمار بکەن، سەرەنجام یارییەکە تا کۆتایی بەو ئەنجام مایەوە و هەڵباژردەی عێراق بە ئەنجامی 2-1 لە بۆلیڤیای بردەوە.
شایەنی باسە یاریزانە کوردەکانی هەڵبژاردەکە، توانیان ڕۆڵیکی کاریگەریان هەبێت لەم سەرکەوتنە مێژوویەی هەڵبژاردەی عێراق و یاریمەتی هەڵبژاردەکە بدەن بۆ گەیشتن بە مۆندیال و نوسینەوەی مێژووی بۆ خۆیان.
بەو بردنەوەیە هەڵبژاردەی عێراق دوای 40 ساڵ و لە پاش ساڵی 1986 ەوە دووبارە توانی بگاتەوە مۆندیال و هەڵبژاردەی بۆلیڤیاش جارێکی تر لە مۆندیال بێبەش بکاتەوە کە لە ساڵی 1994 ەوە نەیتوانیوە بەژداری مۆندیال بکات.
AM:11:10:01/04/2026
ئهم بابهته 96
جار خوێنراوهتهوه