چارەنوسی ئێمباپێ بۆ یارییەکەی بەرامبەر مان سیتی یەکلا بووەوە.
وێستگە سپۆرت-
کیلیان ئێمباپێ لەگەڵ شاندی ڕیاڵ مەدرید گەشتی شاری مانچستەری کردووە بەڵام بە شێوەی سەرەکی بەژداری لەو یارییەدا ناکات.
لە ماوەکانی ڕابردوودا کیلیان ئێمباپێ توشی پێکان هات و لە چەند یاری پێشووی ڕیاڵ مەدرید دا نەیتوانی لەگەڵ یانەکەیدا بەژداری بکات، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا یاریزانەکە ڕاهێنانە تاک و کۆمەڵەکانی بە باشی ئەنجام داوە و لەگەڵ شاندی ڕایڵ مەدریدیشدا گەشتی ئینگلتەرای کردووە.
ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرای کردووە، کە بارودۆخی پێکانەکی ئێمباپێ بەرەو باشتر چووە و یاریزانەکە گەشتی ئینگلتەراشی کردووە بەڵام یاریزانەکە بە شێوەی سەرەکی و لە سەرەتاوە بەژداری ئەو یارییە ناکات.
ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکردووە، کە گەشتکردنی ئێمباپێ و هەبوونی لەسەر کورسی یەدەگ لەبەر ئەوەیە کە ئەربێلوای ڕاهێنەر پلانەکەی بەو شێوەیە کە ئەگەر یارییەکە و ئەنجامەکەی مەترسی لەسەر بوو وە پێویستی بەو یاریزانە بوو ئەو کات بەژداری بە ئێمباپێ بکات.
PM:01:29:16/03/2026
ئهم بابهته 24
جار خوێنراوهتهوه