عێراق لە گەشتکردن بۆ ئەنجامدانی پاشکۆی مۆندیال کێشەی بۆ هاتۆتە پێش.
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی عێراق لە گەشتکردن بۆ وڵاتی مەکسیک کێشەی وەرگرتنی ڤیزای بۆ دروست بووە.
تۆڕی زە ئەتلەتیک ئاشکرای کردووە کە هەڵبژاردەی عێراق لە گەشتەکەیدا بۆ وڵاتی مەکسیک بۆ ئنجامدانی پاشکۆی مۆندیال کێشەی ڤیزای بۆ دروستبووە.
ئەتلەتیک ئەوەشی ئاشکراکردووە کە هەڵبژاردەکە دەیانەوێت سەرەتا بچنە ئوردن لەوێوە بەرەو مەکسیک گەشت بکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا عێراق نەیتوانیوە فیزای مەسکسیک بۆ یارزانەکانی بەدەستبهێنێت لەبەر ئەوەی وڵاتەکە لە عێراق کونسوڵخانەی نییە.
هەرچەندە یاریزانانی عێراق لە هەفتەی رابردوو دا لە رێی سعوودیە و قەتەڕ داوای وەرگرتنی ڤیزایان کردووە، وە وەزارەتی دەرەوەی مەکسیکیش هەموو ئامادەییەکی خۆی نیشانداوە بۆ هاوکاریکردنی عێراق لەپێناو ئاسانکاریی پێدانی ڤیزا بە یاریزانانی هەڵبژاردەکە.
بڕیارە هەڵبژاردەی عێراق لە 1ی مانگی چواردا یاری بکات بەرامبەر براوەی یاری نيوان هەڵبژاردەکانی سورینام و بۆلیڤیا و لە ئەگەری بردنەوەی ئەو یارییە ڕاستەوخۆ دەگاتە مۆندیال.
PM:03:18:14/03/2026
ئهم بابهته 136
جار خوێنراوهتهوه