‌نەورۆز بردنەوەی بەدەستهێنا و دهۆکیش سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا.

وێستگە سپۆرت-

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی نەورۆز لە نەجەفی بردەوە و دهۆکیش بە غەراف دۆڕا. 

شەوی ڕابردوو لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی نەورۆز میوانداری یانەی نەجەفی کرد و دهۆکیش بووە میوانی غەراف. 

لە یاری یەکەمدا یانەی دهۆک لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی غەراف بووەوە، وە هاوسەنگییەکی زۆر بە یارییەکحەوە دیاربوو هەردوویانە بەردەوام هێرشیان دەبردە سەر گۆڵی یەکتر، بەڵام لەو یاریەدا چانس یاوەری یاریزانانی دهۆک نەبوو وە یارییەکەیان بە ئەنجامی 4-3 بە غەراف دۆڕان و سێ خاڵی گرنگیان لەدەستدا. 

وە لە یاریەکی تردا یانەی نەورۆز لە بەردەم هاندەرانیدا بە بەهێزی دەستی بە یارییەکە کرد و کۆنترۆڵی یاریگای کردبوو، بەڵام یانەی میوانیش بەرگرییەکی باشیان لەگۆڵەکەیان کرد، لە دواین خولەکەکانی تایمی دووەمدا کوڕانی وەلی کەریم دوو گۆڵیان تۆمار کرد و سەرەنجام یارییەکە بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لە سوودی یانەی نەورۆز کۆتای هات، وە سێ خاڵی گرنگی بەدەستهێنا. 

بەوە ئەنجامانەش یانەی دهۆک خاوەنی 27 خاڵە و لە پلەی یانزەیەمی ڕیزبەندی خولەکەیە و نەورۆزیش 22 خاڵی هەیە و لە پلەی دوانزەیەمی خولەکەدایە.  


PM:04:20:21/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 60 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌