‌یانەی وەرزشی چوارقوڕنە هەڕەشەی کشانەوە لە خولی نایابی کوردستان دەکات.

وێستگە سپۆرت-

لە پەیامێکدا، یانەی وەرزشی چوارقوڕنە لە پەڕەی فەرمی خۆیان هەڕەشەی کشانەوە دەکات لە خولی نایابی کوردستان، ئەگەر بەدەم داواکەیانەوە نەیەن. 

دەقی پەیامەکە ئەمەیە:

ڕاگەیەندراوێکی بەپەلە و توند! ​
بۆ ڕای گشتی و هەموو لایەک نادادی و بێڕێزییەکانی ڕۆژی هەینی ڕابردوو لوتکەی بێدەنگی ئێمەی شکاند و ئەوەی بەرامبەر بە یاریزانان و ستافی تەکنیکی کرا هێرشێکی ناڕەوا و سوکایەتییەکی ئاشکرا بوو کە بە هیچ جۆرێک لەگەڵ گیانی وەرزشیدا یەکناگرێتەوە چونکە جگە لەوەی بە شێوازێکی هەمەجی هێرشمان کرایە سەر لە ناو یاریگاشدا بە هەژمارنەکردنی گۆڵی دروست و نەگرتنی لێدانی سزای ڕوون زوڵمێکی گەورە لە ماندووبوونی یانەکەمان کرا و ئێستاش لەبری قەرەبووکردنەوە بە شێوازێکی سەیر یاریزانانی ئێمە سزا دراون کە ئەمە بێویژدانییەکی ڕەهایە و لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئەگەر بە زووترین کات ئەم سزایانە هەڵنەوەشێنرێنەوە و ماف بۆ یانەکەمان نەگەڕێتەوە ئەوا بۆ پاراستنی شکۆی یانەکە و یاریزانەکانمان ڕۆژی هەینی بە هیچ شێوەیەک ئامادەی یاری نابین بەرامبەر یانەی قەلادزێ و بایکۆتی یارییەکە دەکەین و هۆشداریش دەدەین لە ئەگەری لانەبردنی ئەم سزایانە و بەردەوامبوونی ئەم بێسەروبەرییە بە فەرمی لە خولی نایاب دەکشێینەوە چونکە ئێمە بۆ وەرزش هاتووین نەک بۆ قبوڵکردنی ئیهانە و نادادی.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی چوارقوڕنە


یانەی وەرزشی چوارقوڕنە لەم وەرزەی خولەکەدا 12 یاری ئەنجام داوە و توانیویەتی 14 خاڵ کۆبکاتەوە و لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.  


AM:11:07:04/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری