‌قوباد تاڵەبانی بە سەرۆکی یانەی سلێمانی دەستنیشانکرا.

وێستگە سپۆرت-

لە هەڵبژاردنی پۆستی سەرۆکی نوێی یانەی وەرزشی سلێمانیدا، قوباد تاڵەبانی بە زۆرینەی دەنگ وەکو سەرۆکی نوێی ئەو یانەیە دەستنیشانکرا. 

دوێنێ یەکشەممە، هەڵبژاردن بۆ دەستنیشانکردنی دەستەی کارگێڕی نوێی یانەی سلێمانی بەڕێوەچوو.

لە هەڵبژاردنەکەدا بە پێی زۆرینەی دەنگ قوباد تاڵەبانی، وەکو سەرۆکی فەخری یانەکە هەڵبژێردرا، و هەریەکە لە سەرکەوت حەسەن وەکو جێگری سەرۆک و ئامانج کەمال وەک سکرتێری یانە و ئەیوب عەزیزش وەک بەرپرسی دارای دیاریکران.

یانەی سلێمانی لە ساڵی 1956 دا دامەزراوە و مێژوویەکی پڕ سەروەری هەیە، وە لە پیشتردا یەکێک بووە لە سەرەکیترین پایەکانی وەرزش لە شاری سلێمانی، وە لە پێشتردا خاوەنی چەندین ئەستێرەی دیاری تۆپی پێی بووە لە  کوردستان . بەڵام بەهۆی داروخانی ئابوورییەوە لە چەند ساڵی ڕابردوودا یانەکە دوور بوو لە هەموو چالاکییەکی وەرزشی لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.


AM:11:42:02/02/2026


ئه‌م بابه‌ته 24 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌