زاخۆ بردیەوە و نەورۆز دۆڕا و هەولێریش یەکسان بوو.
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەستێرەکانی عێراق، یانەی زاخۆ لە نەجەفی بردەوە و یانەی هەولێریش لەگەڵ کەرخ یەکسان بوو، وە یانەی نەورۆز بە یانەی گەرمە دۆڕا.
لە یاری یەکەمدا، یانەی هەولێر لە بەغداد، بووە میوانی کەرخ، وە نەیتوانی یارییەکەی لێبەرێتەوە بە گۆڵێک بۆ هەرلایەکیان یەکسان بوون و یانەکەی قەڵا و منارە سێ خاڵی گرنگی لەدەستدا، تاکە گۆڵەکەی یانەی هەولێریش تیمیرۆڤ تۆماریکرد.
لە یارییەکی تردا، یانەی زاخۆ لە بووە میوانی نەجەف و توانی یارییەکە بە ئەنجامی 2-1 لە نەجەف بەرێتەوە و گۆڵەکانی زاخۆش لەلایەن ئوسامە ڕەشید و ئاسۆ ڕۆستەمەوە تۆمارکران.
هەرچی یانەی نەورۆزیشە لە شاری سلێمانی و لە یاریگای خۆیدا لە بەردەم دەیان هەزار هاندەردا، میوانداری یانەی گەرمەی کردوو بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام یارییەکەی پێ دۆڕان.
بەو ئەنجامانەش، یانەی هەولێر بەکۆکردنەوەی 31 خاڵ پێشەنگی لەدەستدا و یانەی زاخۆش بە کۆکردنەوەی 26 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ڕیزبەدنی خولەکەیە و یانەی نەوەرۆزیش لە بارودۆخێکی خراپدایە و بە 13 خاڵ لە پلەی 16 یەمی ڕیزبەندی دایە.
PM:01:18:28/01/2026
ئهم بابهته 32
جار خوێنراوهتهوه