‌تۆتنهام ئەندرێ ڕۆبێرتسۆنی لە لیڤەرپوڵ دەوێت.

وێستگە سپۆرت-

یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی دەیەوێت گرێبەستێک ئامادە بکات بۆ گواستنەوەی ئەندرێ ڕۆبێرتسۆن و لیڤەرپوڵیش دەیەوێت یاریزانەکە
بفرۆشێت.
 

رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەڕیتانی بڵاوی کردووەتەوە کە یانەی تۆتنهامی ئینگلیزی زۆر نزیکبووەتەوە لە گواستنەوەی رۆبێرتسۆنی بەرگریکاری لیڤەرپوڵ، و گرێبەستێکی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە ئامادەکردووە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، کە تۆماس فرانکی راهێنەری یانەکە دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە تا بیکەنە شوێنگرەوەی بن دەیڤز کە بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکی زۆر دووردەکەوێتەوە.

زە ئەتلەتیک ئەوەشی بڵاو کردووەتەوە، کە گرێبەستی یاریزانە سکۆتلەندییەکە لەگەڵ لیڤەرپوڵ لەم هاوینەدا کۆتایی دێت و یاریزانەکە دەبێت بە یاریزانێکی ئازاد، هەر بۆیە لیڤەرپوڵ پێی باشە لەم مێرکاتۆی زستانەدا یاریزانەکە بفرۆشێت هەتاوەکو قازانجێکی ماددیشی لە فرۆشتنەکەیدا دەست بکەوێت و بە بەلاش لە یانەکە نەڕوات. 

ڕۆبێرتسۆن ماوەی 9 ساڵە لەگەڵ ڕێدزەکان بەردەوامە بەڵام لەم وەرزەدا یاریزانەکە لەگەڵ یانەکە دڵخۆش نییە، لەبەر ئەوەی ڕاهێنەری یانەکە وەکو یەدەگ مامەڵەی لەگەڵدا دەکات و دەیەوێت یانەکە بەجێ بهێڵێت. 






PM:11:28:23/01/2026


ئه‌م بابه‌ته 32 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌