نەورۆز ڕووبەڕووی کەرخ دەبێتەوە و چاوی لە سێ خاڵی یارییەکەیە.
وێستگە سپۆرت-
یانەی نەورۆز و لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە.
بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە کاتژمێر 3 ی پاش نیوەڕۆ لە هەفتەی 14 ی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا، یانەی نەورۆز لە یاریگای شەرار حەیدەر لە بەغداد ڕوبەڕووی یانەی کەرخ دەبێتەوە.
لە زاری وەلی کەریم ڕاهێنەری یانەی نەورۆزەوە، سەرجەم یاریزانەکانی یانەکەی بۆ ئەم یارییە ئامادەن و پێکهاەکەمان هیچ کەم و کورتییەکی نییە.
یانەی نەورۆز لەم وەرزەی خولی ئەستێرەکانی عێراقدا ئاستی زۆر باش نییە و بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە ڕیزبەندی 15یەمی خولی ئەستێرەکانی عێراقدایە، هەر بۆیە سێ خاڵی یارییەکە زۆر گرنگە بۆ یانەی نەورۆز و یانەکەی شاری سلێمانیش بۆ بەدەستهێنانی سێ خاقڵەکە لە بەغدادن.
PM:12:37:22/01/2026
ئهم بابهته 208
جار خوێنراوهتهوه