عێراق بە ئوردن دۆڕا و لە جامی عەرەب کرایە دەرەوە.
وێستگە سپۆرت-
لە جامی عەرەبدا هەڵبژاردەی عێراق بە هەڵبژاردەی ئوردن دۆڕا و کرایە دەرەوە.
ئەمشەو لە یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی عەرەبدا هەڵبژاردەی عێراق و هەڵبژاردەی ئوردن ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە تایمی یەکەمی یارییەکەدا تاڕادەیەک هەردوولا هاوشێوەی یەکتر بوون و هەوڵی گۆڵتۆمارکردنیان دەدا بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون تاوەکو لە خولەکی 38 دا ناوبژیوان لێدانێکی سزای بۆ هەڵبژاردەی ئورد هەژمار کردوو و یاریزانەکەش بە لێهاتووی گۆڵی یەکەمی هەڵبژاردەکەی پێ تۆمار کرد و تایمی یەکەمی یارییەکە بەو ئەنجامە کۆتایی هات.
لە تایمی دووەم و تایمی ڕاهێنەراندا گراهەم ئارنۆڵد چەند گۆڕانکارییەکی کرد لە پێناو گۆڕینی ئەنجامی یارییەکە بەڵام هەموو هەوڵەکان بێسود بوون و سەرەنجام یارییەکە بەو تاکە گۆڵە لە سودی هەڵبژاردەی ئوردن بە کۆتا هات.
هەڵبژاردەی عێراق بەو دۆڕانە لە جامی عەرەب کرایە دەرەوە و هەڵبژاردەی ئوردنیش چووە قۆناغی پێشکۆتایی و لەو قۆناغەشدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی سعودییە دەبێتەوە.
PM:10:05:12/12/2025
ئهم بابهته 40
جار خوێنراوهتهوه