یانەى ئینتەر میامی بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لە ئەتڵانتا یونایتدی بردەوە
وێستگە سپۆرت-
لە خولی ئەمریکا و لە هەفتەی 20 ئینتەر میامی لە یاریگای چەیس میوانداری لە ئەتڵانتا یونایتد کرد.
لە تایمی یەکەمدا خاوەن ماڵ باشتربوون و توانیان لە خولەکی 39 لەرێگەی لیۆنێل میسی گۆڵی یەکەم تۆماربکەن.
لە تایمی دووەمدا کوڕانی ماسکیرانۆ بەردەوامبوون لە هەوڵەکانیان و بە جۆرێک لە خولەکی 52 و 61 دوو گۆڵی یەک لە دوای یەکیان لەرێگەی ئەلباو و سوارێزەوە تۆمارکرد.
یاریی بەردەوامبوو تاوەکوو خولەکی 87 کاتێک میسی دووبارە گەرایەوە بۆسەر خانەی گۆڵی تیپی میوان و دووەم گۆڵی خۆی و چوارەمی تیپەکەی تۆمارکرد.
سەرئەنجام یارییەکە بە چوار گۆڵی بێبەرامبەر لەبەرژەوەندی ئینتەر میامی کۆتایی هات و بەم بردنەوەیە خاڵەکانیان بەرزکردەوە بۆ 62 خاڵ و لە پلەی سێیەمدان و ئەتڵانتا یونایتدیش لە پلەی 14دایە بە 27 خاڵ.
AM:10:38:12/10/2025
ئهم بابهته 48
جار خوێنراوهتهوه