‌دهۆك بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو

وێستگە سپۆرت-

یانەی دهۆك بۆیەكەمجار لە مێژوویدا بووە پاڵەوانی  خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو پاش بردنەوەی لە قادیسیە لە یاری گەڕانەوەدا

لە یاری گەڕانەوەدا و لە سەر یاریگای خۆی دهۆك پێشوازی لە قادیسیەی كوەیتی كرد ، كە یاری چوون لە ناو كوەیت یەكسان بوون 

لەم یارییەدا دهۆك توانی 2-1 شكست بە یانەی  قادیسیە بهێنێت ، دوو گۆڵەكەی دهۆك سیابەند عەگید و مارلۆن تۆماریان كرد

بەو شێوەیە دهۆك بۆ یەكەمجار بووە پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەكانی كەنداو

جێگەی ئاماژە یانەی شەبابی ئیماراتی خاوەنی زۆرترین جامی پاڵەوانێتییەكەیە بە سێ نازناو 


PM:09:09:15/04/2025


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌