توركیا.. له لیبیاوه به‌ره‌و ئازه‌ر بایجان
کەنعان بەهادين
به‌ر له‌وه‌ى كۆمار بن ، ئیمپڕاتۆڕ بوون و نیوه زیاتری جیهانیان به‌ده‌سته‌وه بوو ، دواى كه‌وتنى ده‌سه‌ڵاتیان له‌ئاستى جیهان، كه‌مال ئه‌تاتۆرك كه بیرمه‌ندێكى گه‌وره‌ى سیاسی تورك بوو ، توركیاى له لێواری كه‌وتنى یه‌كجاره‌كى پاراست، كه دواى كۆتایی هاتنى ده‌سه‌ڵاتى عوسمانییه‌كان كه ئازارێكى زۆری موسته‌عمه‌ره‌كانى ژێر ده‌ستى خۆی دا، بۆیه ئه‌و وڵاتانه به‌تایبه‌ت به‌شێكى ئه‌وروپاى رۆژهه‌ڵات، كه ئێجگار به‌ده‌ستى توركه‌كان ئازاریان چه‌شتبوو،
هیتله‌ر و كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ى سه‌ربازى جیهانى ویستیان توركیا له نه‌خشه‌و هه‌موو جیهاندا ره‌ش بكه‌نه‌وه..
به‌ڵام توركه‌كان به قیاده‌ى ئه‌تاتۆرك ده‌سه‌ڵاتێكى هاوچه‌رخى (لیبڕاڵ به‌تامى ئیسلامى) له‌ناوچه‌كه دروست كرد، توانى به‌و هۆیه‌وه موخاته‌بیه‌ى جیهانى رۆژئاوایی و ئه‌مریكا بكات و هه‌روه‌ها سۆزى وڵاتانى جیهانى ئیسلامیش بۆ خۆی رابكێشێ..
توركه‌كان له دواى نه‌مانى ده‌سه‌ڵاتى عوسمانى به موجامه‌له‌وه ده‌ستیان كرد به خۆ دروست كردنه‌وه، چه‌ندین سنوری ئاوى و وشكانیان له‌به‌ر ده‌سته كه ده‌توانن گۆڕانكاری گه‌وره له نه‌خشه‌ى سیاسی جیهان دروست بكه‌ن، جیا له‌وه‌ش خاوه‌نى پێنجه‌مین سوپایه له ئاستى جیهان و وێڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌ندامى ناتۆی جیهانییه به سه‌ركردایه‌تى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا..
له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو ئه‌مانه ، ئێران دواى كه‌وتنى ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتى سه‌فه‌وییه‌كان، نه‌یتوانى وه‌ك توركه‌كان ببێته ئه‌و هێزه كاریگه‌ره‌و خۆی كۆ بكاته‌وه، ته‌نها به لۆژیكى هه‌بوونى چه‌كى ئه‌تۆمى دوونیاى مه‌شغول كردووه، هاوشێوه‌ى سه‌دام حوسێن كه تا كه‌وتن و نه‌مانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى دوونیا و ناوچه‌كه‌ى به‌وه ده‌ترساند..
له‌حاڵى ئێستادا توركیا ته‌ڕاتێنه به‌نێو ناوچه‌كه و جیهان ده‌كات، كه ئه‌مه هه‌یمه‌نه‌ى ئه‌و وڵاته نیشان ده‌دات بێ ئه‌وه‌ى كه‌س قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكات، كه ئه‌مه ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌یه، هاوپه‌یمانێكى گه‌وره‌ى ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكایه و به وه‌كاله‌تى ئه‌و ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ى ئێستاى ده‌كات..
ته‌نانه‌ت رووسه‌كان نه‌یانتوانیووه رۆڵى توریكا كه‌م بكه‌نه‌وه، كه له‌پاڵ به‌كار هێنانى سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ویستى تورك لاواز بكات، نه‌یتوانى و دواى گه‌ڕانه‌وه‌ى ده‌میرتاش یه‌كڕاست خستیه كونچى زیندانه‌وه..
توركیا له دواى جه‌نگه‌كانى جیهانى یه‌كه‌م و دووه‌م، توانى به ده‌ست و بازووى ئه‌مریكییه‌كان هه‌ڵبسته‌نه‌وه، له‌ژێر هه‌یمه‌نه‌ى واشنتۆن ئێستا توركیاێكى به‌هێزیان دروست كردووه.
PM:02:35:29/09/2020
ئه‌م بابه‌ته 2224
جار خوێنراوه‌ته‌وه
هەموو وتارەکان کاتێک لە وێستگە نیوز بڵاودەبێتەوە تەنها بیروبۆچونی خاوەنەکانێتی