بلینكن هۆشداری ده‌دات: گفتوگۆكانی ئێستا ره‌نگه دوایین ده‌رفه‌ت بن بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه
ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و ئیسحاق هێرزۆگ سه‌رۆكی ئیسڕائیل
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی گفتوگۆكانی ئێستا ره‌نگه دوایین ده‌رفه‌ت بن بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه و ه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته‌كان و كۆتایی هێنان به شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ته‌لئه‌بیب ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 19ی ئابی 2024، ئه‌نتۆنی بلینكن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئیسحاق هێرزۆگ سه‌رۆكی ئیسڕائیل كۆبووه‌وه و دواتر له لێدوانێكدا وتی: "پێشنیاره‌كه‌ی ئێستای ئاگربه‌ست له غه‌ززه ره‌نگه دوایین ده‌رفه‌ت بێت بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بارمته‌كان و كۆتایی هێنان به شه‌ڕه‌كه‌ی نێوان ئیسڕائیل و حه‌ماس".
وتیشی: "ئه‌مه ساتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه، ره‌نگه باشترین و دوایین ده‌رفه‌ت بێت بۆ ئازادكردنی بارمته‌كان و ئاگربه‌ست و ئه‌وه‌شی كه هه‌مووان بخه‌ینه سه‌ر رێگایه‌كی هه‌میشه‌یی بۆ ئاشتی و ئاسایش".
به وته‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، ئه‌مه "ساتێكی مه‌ترسیداره" له ئیسرائیل، هۆشداریشی دا له‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك له‌م كاته‌دا كه ئێران و حزبوڵای لوبنان هه‌ڕه‌شه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوشتنی ئیسماعیل هه‌نیه به‌رپرسی مه‌كته‌بی سیاسی حه‌ماس له تاران و فوئاد شوكر سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی حزبوڵا له باشووری لوبنان له ئیسرائیل ده‌كه‌ن، گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه زیاتر ده‌كات.
لای خۆیه‌وه ئیسحاق هێرزۆگ سه‌رۆكی ئیسڕائیل رایگه‌یاند كه ئیسرائیلییه‌كان ده‌یانه‌وێت "به زووترین كات" ئه‌و بارمتانه‌ی له 7ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه له كه‌رتی غه‌ززه ده‌ستبه‌سه‌ركراون، بگه‌ڕێندرێنه‌وه.
له دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگی غه‌ززه له 7 ی مانگی 10ی 2023دا كه به هێرشی چه‌كدارانی حه‌ماس بۆ سه‌ر ئیسڕائیل ده‌ستیپێكرد، ئه‌مه نۆهه‌مین جاره بلینكن سه‌ردانی ناوچه‌كه بكات.
هه‌فته‌ی رابردوو دانوستكارانی ئه‌مریكا و قه‌ته‌ڕ و میسڕ له ده‌وحه كۆبوونه‌وه و نوێترین پێشنیاریان كرد بۆ ئاگربه‌ست له غه‌ززه، پێشبینی ده‌كرێت هه‌فته‌ی داهاتوو گفتوگۆكان له قاهیره به‌رده‌وام بن.
PM:04:49:19/08/2024
ئه‌م بابه‌ته 2228
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت