دوای نزیكه‌ی 50 ساڵ مانه‌وه پێیانوت كه تۆ هاوڵاتی به‌ریتانی نیت
نیڵسۆن شاردی
وێستگه‌نیوز-
نیڵسۆن شاردی پیاوێكی به ڕه‌چه‌ڵه‌ك غانییه، ئێستا خانه‌نشینه، ته‌مه‌نی 74 ساڵه، نزیكه‌ی 50 ساڵه له به‌ریتانیا ده‌ژی. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی مافی مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا وه‌ربگرێت، پێویسته 10ساڵی دی چاوه‌ڕێ بكات.
نیڵسۆن له‌و بڕوایه‌دا بووه، مانه‌وه‌ی بۆ ئه‌و هه‌موو ساڵه، وایلێكردووه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی ببێت به هاوڵاتییه‌كی به‌ریتانی، چونكه عه‌یامێكی زۆره بێ هیچ كێشه و گرفتێك، له‌و وڵاته ژیان به‌سه‌رده‌بات.
به‌ڵام ساڵی 2019 راستییه‌كی تاڵی بۆ ئاشكرا ده‌بێت و له‌سه‌ریه‌تی پاره‌یه‌كی زۆر بدات، تاكو خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی وه‌ربگرێت، چونكه ئه‌و رێكاره‌كانی مافی مانه‌وه‌ی ته‌واونه‌كردووه.
شاردی ساڵی 1977 له رێگه‌ی مۆڵه‌تی خوێندن و به ڤیزای تایبه‌ت به خوێندكاران و به مه‌به‌ستی خوێندنی ژمێریاری، ده‌گاته به‌ریتانیا، له پاڵ مۆڵه‌تی خوێندنه‌كه‌ی بۆی هه‌بووه ئیشیش بكات.
دوای كوده‌تا سه‌ربازییه‌كه‌ی غانا، خێزانی شاردی چیتر ناتوانن پاره‌ی بۆ بنێرن، هه‌ر بۆیه ده‌ستده‌كات به ئیشكردن و چه‌ندین ئیشی جۆراوجۆر ئه‌نجامده‌دات، له‌و ماوه‌یه‌دا هیچ كه‌سێك داوای مۆڵه‌تی ئیشكردن یان مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی له به‌ریتانیا لێنه‌كردووه.
دواتر له‌گه‌ڵ خانمێكی به‌ریتانی هاوسه‌رگیری ده‌كات و پێكه‌وه ده‌ژین و دوكانێكی بچووك و تایبه‌ت ده‌كاته‌وه. پاشان له‌و خانمه جیاده‌بێته‌وه و له‌گه‌ڵ ژنێكی دی هاوسه‌رگیری ده‌كات، له‌م هاوسه‌رگیریه‌یدا دوو كوڕی به ناوه‌كانی جایكۆب و ئارۆن ده‌بێت و ده‌ڵێت: "هه‌مو هه‌وڵ و تواناكانی خۆم خسته‌گه‌ڕ، تاكو باشترین خوێندنیان بۆ دابین بكه‌م، بۆ ئه‌وه‌ی هیچ یه‌كێكیان پشت به یارمه‌تی سۆشیال نه‌به‌ستن".
شاردی به‌رده‌وام داوای له دوو كوڕه‌كه‌ی كردووه: "به باشی بخوێنن و فێرببن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زیفه‌یه‌كی به‌رز به‌ده‌ستبێنن"، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ردووكیان زانكۆ ته‌واو ده‌كه‌ن، یه‌كێكیان ده‌بێت به توێژه‌ر له بواری زانستی، ئه‌وی دیكه‌یان ده‌بێت به به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار.
نیڵسۆن ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات له‌و كاته‌وه‌ی هاتووه‌ته به‌ریتانیا، بۆ یه‌ك جاریش چییه، به‌جێی نه‌هێشتووه. چونكه پێویستی به‌وه نه‌بووه و ده‌ڵێت: "هیچ كه‌سێك پرسیاری لێ نه‌كردووم، به قه‌رزی بانكی، هه‌موو ئه‌وه‌ی پێویستم بوو كڕیم، ته‌نانه‌ت خانووه‌كه‌شم به قه‌رزی بانكی كڕی و هیچ كه‌سێك هیچ شتێكی لێ نه‌پرسیم".
ته‌نانه‌ت شاردی له هه‌ندێك دادگایكردنه‌كاندا، وه‌ك شاهێدێك و سوێندخۆرێك به‌شداری كردووه. له ماوه‌ی ساڵی 2007، به‌هۆی رزگاركردنی كرێكارێكی گه‌یاندن له ده‌ستی دزێك، پۆلیس مه‌دالیای ئازایه‌تی پێبه‌خشیوه.
به‌ڵام له ساڵی 2019، كاتێك شاردی بۆ وه‌رگرتنی پاسپۆرت، داوایه‌ك پێشكه‌ش ده‌كات، وه‌زاره‌تی ناوخۆ پێی ده‌ڵێن ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا هاوڵاتی به‌ریتانی نییه و مافی ئه‌وه‌ی نییه له به‌ریتانیا بژی.
لێره‌وه به‌رپرسان داوای لێده‌كه‌ن، داواكاری مانه‌وه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ پێشكه‌ش بكات، ئه‌مه هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له‌سه‌ر رێگای وه‌رگرتنی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌ریتانی. به‌ڵام ئه‌و كاره پێویستی به زیاد له 17 هه‌زار پاوه‌نده، وه‌ك پاره‌ی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی كه له‌و ماوه‌یه‌دا وه‌ریده‌گرێت و ده‌ڵێت: "پاره‌ی ته‌واوم بۆ ئه‌و كاره نییه، ناچاركردنم به‌وه‌ی ئێستا ئه‌م رێگایه بگرمه‌به‌ر، بۆ من سزایه و ئه‌وه‌ش نادادپه‌روه‌رییه. نازانم ئه‌م هه‌موو سه‌رسه‌ختی و پێداگرییه چییه، من هه‌موو ژیانی خۆم به‌خشی به‌م وڵاته".
هه‌موو ئه‌وه مانای وایه، شاردی ناتوانێت به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له به‌ریتانیا بمێنێته‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی ده‌بێت به 84 ساڵ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه جایكۆب-ی كوڕی ده‌ڵیت: "سه‌ره‌تا پێموابوو گاڵته‌یه‌كی بێتامه، بۆچی له‌سه‌ریه‌تی ده ساڵی دیكه چاوڕێ بكات، ئه‌و له ساڵی 1977وه، لێره ده‌ژی. ئه‌و ماوه زۆره‌ی باوكم لێره ژیاوه، زۆر زیاتره له ماوه‌ی ژیانی ئه‌وانه‌ی له خودی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كارده‌كه‌ن و له هی ئه‌وانه‌ش زیاتره كار له‌سه‌ر دۆسێكه‌ی ده‌كه‌ن".
شاردی ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی خاتوو نیكۆلای بۆرگس، پارێزه‌ر و چالاكوان له بواری مافی كۆچبه‌ران له شاری مانچسته‌ر، سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ناوخۆ تۆمار بكات و هه‌ردوو كوڕه‌كه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ن خه‌رجی سكاڵاكه دابین بكه‌ن.
شاردی له سكاڵاكه‌یدا داوای كردووه، به‌هۆی مانه‌وه‌یه‌كی زۆری له به‌ریتانیا و وه‌رگرتنی مه‌دالیای ئازایه‌تی له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه و ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ی پێشكه‌شی كۆمه‌ڵگای خۆجێی كردووه، وه‌زاره‌تی ناوخۆ ناچاربكرێت به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكات.
دواجار وته‌بێژێك به ناوی وه‌زاره‌تی ناوخۆوه ده‌ڵێت: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له ئێستادا هه‌ندێك رێكاریی یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گیراوه‌ته‌به‌ر، بۆیه بۆ من گونجاو نییه لێدوانی له‌سه‌ربده‌م".
AM:08:55:18/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 2572
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت