سوپای ئێران: له شوێن و كاتی گونجاو‌دا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌ده‌ینه‌وه
جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئێران
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای ئێران رایگه‌یاند كه ئۆپراسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی زاهیدی له كات و شوێنی گونجاو‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و به‌جۆرێك ده‌بێت كه "دوژمن" په‌شیمان بێته‌وه له كاره‌كه‌ی.
جه‌نه‌راڵ محه‌مه‌د باقری، سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئێران، هێرشی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له دیمه‌شق به "هه‌نگاوێكی شێتانه و واشنتۆن هاوبه‌شه تێیدا” وه‌سف كرد.
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای ئێران وتی: "ئۆپه‌راسیۆنی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی كوژرانی محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی فه‌رمانده‌ی سوپای پاسداران كه له ئه‌لحه‌جون تیاچوو، له كات و شوێنی گونجاو‌دا ده‌بێت".
باقری، له وتارێكدا له رێوڕه‌سمی به‌خاكسپاردنی زاهیدی، باسی له‌وه كرد كه پرۆسه‌ی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌كه "ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی دوژمن په‌شیمان بێته‌وه له كاره‌كه‌ی”، ڕوونیشیكرده‌وه كه "شێوازی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه دیاری ده‌كرێت”.
وتیشی: "با ئیسرائیل بزانێت كه كۆتایی هاتووه و له‌ناوچوون و نه‌مانی نزیك بووه‌ته‌وه".
رۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو باره‌گای كونسوڵخانه‌ی ئێران له دیمه‌شق بۆردومان كرا و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كه‌س گیانیان له ده‌ست دا كه له نێویاندا محه‌مه‌د ره‌زا زاهیدی فه‌رمانده له سوپای قودس كه لقی ده‌ره‌وه‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانه، هه‌بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتێكی تۆڕی CBCNewsی ئه‌مریكی، به‌رپرسانی ئه‌مریكا ئاشكرایان كردووه كه ئیسرائیل و ئه‌مریكا دڵنیان له‌وه‌ی ئێران خۆی بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته له سوریا ئاماده ده‌كات، هه‌روه‌ها ره‌نگه یه‌كێك له باڵیۆزخانه‌كانی ئیسرائیل به مووشه‌كی كروز و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان بكاته ئامانج.
ئه‌مریكا زانیاری هه‌واڵگری ده‌ست كه‌وتووه كه ئێران پلان بۆ هێرشێكی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی داده‌نێت كه پێده‌چێت پۆلێك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كی كروزی تیادا به‌كاربهێنرێت. به‌رپرسان ده‌ڵێن كات و ئامانجه‌كه‌ی نادیاره، به‌ڵام وه‌ڵامی چاوه‌ڕوانكراو بۆ هێرشه‌كه‌ی دیمه‌شق لێدانی دامه‌زراوه‌یه‌كی دیپلۆماسی ئیسرائیل ده‌بێت و پێده‌چێت هێرشه‌كه له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا، واته پێش كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان ئه‌نجام بدرێت.
هه‌روه‌ها نازانرێت فڕۆكه بێفڕۆكه‌وان و مووشه‌كه‌كان له كوێوه هه‌ڵده‌درێن، واته له عێراق یان سوریا، یان له خاكی ئێرانه‌وه.
ئیسرائیلییه‌كان به ئاشكرا هۆشداری ده‌ده‌ن كه تۆڵه‌ی هه‌ر هێرشێكی ئێرانی ده‌كه‌نه‌وه، بۆیه هێرشی ئێران بۆ سه‌ر هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئیسرائیلی ده‌بێته هه‌نگاوێك كه دواتر شه‌ڕێكی ناوچه‌یی لێبكه‌وێته‌وه.
PM:12:47:06/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت