ڤیدیۆ... هێرشكرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی سوپای پاسداران له باشووری دیمه‌شق
وێستگه‌نیوز-
هێرشێكی مووشه‌كی كرایه‌سه‌ر بنكه‌یه‌كی ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له باشووری دیمه‌شقی پایته‌ختی سوریا كه باس له‌وه ده‌كرێت باره‌گای سوپای پاسدارانی ئێرانه.
میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران بڵاویان كرده‌وه كه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی نزیك مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له سوریا دوو كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی روانگه‌ی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ كه باره‌گاكه‌ی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیایه به سكای نیوز عه‌ره‌بی وت: "ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له ده‌وروبه‌ری دیمه‌شقی پایته‌خت ڕوویاندا، كه پێده‌چێت سوپای ئیسرائیل یه‌كێك له كێڵگه‌كانی ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌بی باشووری دیمه‌شقی كردبێته ئامانج كه به یه‌كێك له باره‌گاكانی میلیشیای حزبوڵای لوبنان و سوپای پاسدارانی ئێران داده‌نرێت".
وتیشی: "به‌رگرییه ئاسمانییه‌كانی سوپای سوریا هه‌وڵی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مووشه‌كه‌كانیان دا و تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به قوربانییه گیانییه‌كان نییه".
هاوكات میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكرده‌وه، بۆردومانه‌كه شوێنێكی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانی كردۆته ئامانج.
میدیای فه‌رمی ئێران بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی هێرشه‌كانی نزیك مه‌زارگه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب له سوریا دوو كه‌س كوژراون و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك له به‌رزاییه‌كانی جۆلانه‌وه هه‌ڵدراون تا هه‌ندێك شوێن له ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی "سه‌یده زه‌ینه‌ب” له باشووری دیمه‌شق بكه‌نه ئامانج.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش دیمه‌نی به‌ئامانجگرتنی باره‌گاكانی سوپای پاسدارانی ئێران له ناوچه‌ی سه‌یده زه‌ینه‌ب بڵاوكرایه‌وه.
PM:02:58:29/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 2364
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت