بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز مه‌غریبی هه‌ژاند و نزیكه‌ی 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا
وێستگه نیوز-
بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز وڵاتی مه‌غریبی هه‌ژاند و به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان وێڕای زیانه مادییه‌كان، نزیكه‌ی 300 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی ئه‌یلولی 2023، بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 6.8 پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له وڵاتی مه‌غریبی دا.
په‌یمانگه‌ی نیشتمانی بۆ جیۆفیزیا له مه‌غریب رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی 7 پله به پێوه‌ری رێخته‌ر له هه‌رێمی ئه‌لحوزی ناوه‌ڕاستی مه‌غریب تۆمار كراوه.
به‌گوێری ئاژانسه جیهانییه‌كان ئه‌و شارانه‌ی كه زۆر كاریگه‌ر بوون به بوومه‌له‌رزه‌كه بریتین له مه‌راكیش، دار ئه‌لبه‌یزا، ئه‌كادیر و ربات و نزیكه‌ی دوو خوله‌ك به‌رده‌وام بووه و زۆرینه‌ی دانیشتوانی ماڵه‌كانیان به‌جێهێشووه و چوونه‌ته سه‌رشه‌قامه‌كان.
لای خۆیه‌وه په‌یمانگه‌ی ئه‌ڵمانی بۆ لێكۆڵینه‌وه له زانستی بوومه‌له‌رزه‌زانی رایگه‌یاند كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه 6.8 پله بووه به‌پێوه‌ری رێخته‌ر و له قوڵاتی 27 كیلۆمه‌تردا بووه.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی مه‌غریبیش رایگه‌یاند كه به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه تا ئێستا 296 كه‌س گیان له‌ده‌ست داوه و 153 كه‌سیش بریندار بوون و ده‌یان باڵه‌خانه‌یش رووخاون.
دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ش ده‌یان هه‌زار كه‌س له مه‌غریب به‌هۆی ترسیان له دووباره‌بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی دیكه، چوونه سه‌ر شه‌قام و نه‌چوونه ماڵه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڤیدیۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، زیان به چه‌ندین ناوچه گه‌یشتوون و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی له هه‌وڵی رزگاركردنی ئه‌وانه‌دان كه هێشتا له‌ژێر داروپه‌ردوودان.
AM:08:46:09/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 4068
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت