سه‌رۆكی ڤاگنه‌ر: سەرۆکی ئۆکرانیا فریویداین
وێستگه نیوز-
دامه‌زرێنه‌ری گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر و هاوپه‌یمانی نزیكی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئۆكرانیا هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندوون و دژه هێرشی وڵاته‌كه‌ی بۆ كۆنترۆڵكردنی شاری باخموتی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ده‌ستی پێكردووه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه یه‌ڤگێنی پریگۆژین دامه‌زرێنه‌ری گروپی چه‌كداری ڤاگنه‌ر و هاوپه‌یمانی نزیكی ڤلادیمیر پوتین سه‌رۆكی روسیا وتی: "ڤۆلۆدێمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا هه‌ڵیخه‌ڵه‌تاندین كاتێك رایگه‌یاند كه دژه هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی هێشتا ده‌ستی پێنه‌كردووه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه سه‌رۆكی ئۆكرانیا باسی له‌وه ده‌كرد كه دژه‌هێرشی سوپای وڵاته‌كه‌ی دواكه‌وتووه و چاوه‌ڕوانی هاوكاری زیاتری وڵاتانی رۆژئاوا ده‌كه‌ن، به‌ڵام وانییه.
سه‌رۆكی ڤاگنه‌ر وتیشی: "دژه هێرشی سوپای ئۆكرانیا به كرده‌وه ده‌ستی پێكردووه و زۆر به‌خێرایی به‌ره‌و پێش ده‌چن و جۆرێك سه‌ركه‌وتوون".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه یه‌كه سه‌ربازییه‌كانی سوپای ئۆكرانیا له با‌خموت نزیك ده‌بنه‌وه كه چه‌ند مانگێكه شه‌ڕێكی توندی له‌نێوان سوپای روسیا و چه‌كدارانی ڤاگنه‌ر له‌لایه‌ك و سوپای ئۆكرانیا تیادا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دوێنێ چوارشه‌ممه‌ش یه‌ڤگێنی پریگۆژین رایگه‌یاند كه هێزه‌كانی ئۆكرانیا یه‌كه‌یه‌كی سوپای روسیایان له نزیك با‌خموت تێكشكاندووه و سوپای ئۆكرانیاش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه.
PM:07:44:11/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 3648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت