کازمی بڕیارێک بۆ وەزارەتی پەیوەندییەکان دەردەکات
مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق
وێستگەنیوز-
سەرۆک وەزیرانی عێراق وەزارەتی پەیوەندییەکانی راسپارد گرنگی زیاتر بە کۆمپانیای نیشتیمانی پۆستەوگەیاندن و خزمەتگوزارییەکانی بدات و لەو بوارەشدا سود لە ئەزمونی وڵاتانی پێشکەوتوو وەربگرێت.
حەیدەر مەجید، وتەبێژی ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەلێدوانێکدا رایگەیاند، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران لەدواین کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا وەزارەتی پەیوەندییەکانی راسپاردوە گرنگی زیاتربدرێت بە کۆمپانیای نیشتیمانی پۆستەوگەیاندن و خزمەتگوزارییەکانی و پەرەی زیاتر بە کاری دامەزراوەکە و ئەرکەکانی بدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرۆک وەزیران پێشنیازی کرد بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی سیستەمی پۆستەوگەیاندن سود لەئەزمونی وڵاتانی پێشکەوتوو وەربگیرێت.
AM:11:20:17/01/2021
ئهم بابهته 1172
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت