قوباد تاڵه‌بانی: شه‌هید نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف بۆ هه‌میشه وه‌ك ره‌مزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌مێنێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ریگه‌یاند كه شه‌هید نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیف بۆ هه‌میشه وه‌ك ره‌مزی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ده‌مێنێته‌وه.
قوباد تاڵه‌بانی له فه‌یسبووكی خۆی ژماره‌یه‌ك وێنه‌ی بڵاوكردووه‌ته‌وه و نووسیویه‌تی: "دوای سێ ساڵ له شه‌هیدبوونی، به شانازییه‌وه و به ئاماده‌بوونی خاتوو شۆخانی هاوسه‌ری شه‌هید، دووه‌مین خه‌ڵاتی ساڵانه‌ی شه‌هید نه‌قیب محه‌مه‌د له‌تیفمان پێشكه‌ش به دادگای سلێمانی و نه‌خۆشخانه‌ی سۆزی ده‌رونی و نه‌خۆشخانه‌ی سوتاوی و جوانكاری ئیمێرجنسی و رێكخراوی وچان كرد".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی خێزان و ژنان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كمانه، چونكه كۆمه‌ڵگایه‌كی دوور له توندوتیژی چه‌ندین هه‌نگاو نزیكتره له چه‌سپاندنی دادپه‌روه‌ری و سه‌روه‌ری یاسا".
رۆژی 4ی کانونی یەکەمی 2021، نەقیب محەمەد لەتیف، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنان لە سلێمانی، لەکاتی ده‌رچوونی بۆ جێبەجێکردنی فەرمانێکی دەستگیرکردنی تۆمه‌تبار، بەناوی (یوسف پشتیوان عه‌لی) لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، سێ تۆمەتبار رووبەڕووی ئەفسەرەکە و تیمەکەی بوونەوە، بەوهۆیەوە نەقیب محەمەد شه‌هید كرا و دوو پۆلیسی دیکەش برینداربوون.
PM:04:35:08/12/2024
ئه‌م بابه‌ته 1704
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت