قوباد تاڵه‌بانی: ماڵئاوا هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه، كاكه به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز
وێستگه‌نیوز-
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و لێپرسراویی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ كۆچی دوایی به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵوز رایگه‌یاندووه كه "ماڵئاوا هونه‌رمه‌ند و پێشمه‌رگه".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێشمه‌رگه و هونه‌رمه‌ند و میدیاكار به‌رزانی قاله‌ی خه‌ڵووز له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
قوباد تاڵه‌بانی كه هاوكات لێپرسراویی مه‌كته‌بی سكرتارییه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك له‌وباره‌وه نووسیویه‌تی: "دوای زیاتر له 10 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه‌ی له شاشه، تازه چاومان به نواندنه باڵاكه‌ی روون ببووه‌وه، كه‌چی به داخه‌وه مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا و ده‌ستی ئه‌جه‌ل به یه‌كجاری لێی ستاندین".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "له‌م ساته‌وه‌خته ناخۆشه‌دا، ره‌نگه ته‌نها شتێك تۆزێك سوكناییمان پێ بدات ئه‌وه‌یه كه دڵنیاین كوردستان و به‌تایبه‌تیش زێده‌كه‌ی سلێمانی، هه‌رگیز هونه‌ره باڵاكه‌ی و نوكته و قسه خۆشه‌كانی و ماندووبوون و شه‌ونخونییه‌كانی سه‌رده‌می پێشمه‌رگایه‌تی كاكه بارزان له بیر ناكه‌ن".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "كاكه بارزان جگه له‌وه‌ی خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری نواندنی كوردی كرد، له شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیشدا هه‌ر خزمه‌تكاری نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو. له ته‌مه‌نی 18 ساڵیدا و له رۆژگاره سه‌خته‌كاندا چه‌كی شه‌ره‌فی پێشمه‌رگایه‌تی ده‌كاته‌شان و تا دواساتی ته‌مه‌نی له‌سه‌ر رێبازه‌كه‌ی مایه‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "هه‌ر به‌هۆی هونه‌ره باڵاكه‌ی و راستگۆیی و دڵسۆزییه‌كه‌ی له شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تیدا، ده‌بێته هاوڕێی جێی متمانه و خۆشه‌ویستی سه‌رۆك مام جه‌لال و هێرۆخان و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و تا دواساتیش هه‌ر خۆشه‌ویستی هه‌مووان مایه‌وه".
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه كه "به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه، له دڵه‌وه هاوخه‌می خۆم له‌گه‌ڵ خانه‌واده و كه‌سوكاره خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و هه‌موو هه‌ڤاڵه هونه‌رمه‌نده‌كانی ده‌رده‌بڕم. خوای گه‌وره روحی كاكه به‌رزان به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بوری و ئارامیش به هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت".
PM:10:19:18/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 3016
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت