قوباد تاڵه‌بانی به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی وشككردنه‌وه‌ی گه‌نمه‌شامی قه‌مته‌رانی دانا
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی وشككردنه‌وه‌ی گه‌نمه‌شامی قه‌مته‌رانی دانا، راشیگه‌یاند كه گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ ئه‌وله‌وییه‌تی ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێمه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی حوزه‌یرانی 2024، قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئیداره‌ی راپه‌ڕینی كرد و له یه‌كه‌م وێستگه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا به ئاماده‌بوونی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و هیوا قه‌ره‌نی، سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی راپه‌ڕین به‌ردی بناغه‌ی كارگه‌ی وشككردنه‌وه‌ی گه‌نمه شامی قه‌مته‌رانی دانا.
پڕۆژه‌ی كارگه‌ی وشككردنه‌وه‌ی گه‌نمه شامی قه‌مته‌ران، پڕۆژه‌یه‌كی ستراتیژی كشتوكاڵییه له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین و به‌رهه‌می گه‌نمه شامی جوتیارانی ده‌ڤه‌ره‌كه وه‌رده‌گرێت بۆ وشككردنه‌وه و كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنانی گه‌نمه شامی له ناوچه‌كه‌دا.
پڕۆژه‌كه بڕیاره له ماوه‌ی نۆ مانگدا ته‌واو بكرێت و ژماره‌یه‌ك هه‌لی كار بۆ گه‌نجانی ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین ده‌ڕه‌خسێنێت و له توانایدایه له هه‌ر كاتژمێرێكدا 80 ته‌ن گه‌نمه شامی وشك بكاته‌وه.
له دوای دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كه، قوباد تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی ناوچه‌كه كۆبووه‌وه، پاش گوێگرتن له داواكارییه‌كانیان، پشتگیری ته‌واوی خۆی و حكومه‌تی هه‌رێمی بۆ جوتیاران دووپات كرده‌وه و رایگه‌یاند كه "گه‌شه‌پێدانی كه‌رتی كشتوكاڵ ئه‌وله‌وییه‌تی ستراتیژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه و هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن به پشتبه‌ستن به توانای جوتیاران، كه‌رتی كشتوكاڵ پێش بخه‌ن، به تایبه‌تیش پلانیان هه‌یه له رێگه‌ی بره‌ودان به كه‌رتی پیشه‌سازی خۆراكه‌وه به‌رهه‌می جوتیاران به شێوه‌یه‌كی باشتر له بازاڕه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ساغ بكه‌نه‌وه".
AM:10:40:09/06/2024
ئه‌م بابه‌ته 1312
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت