لاهور شێخ جه‌نگی په‌یامێكی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی چوار كچه خوێندكاره‌كه‌ی گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل په‌یامێكی بۆ گیانله‌ده‌ستدانی چوار كچه خوێندكاره‌كه‌ی گه‌رمیان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند كه ده‌سه‌ڵاتداران له جیاتی چاره‌سه‌ری خێرا و ڕیشه‌یی كێشه‌كانی رێگاوبان، ته‌نیا دڵگرانی و هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی ده‌رده‌بڕن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2024، لاهور شێخ جه‌نگی سه‌رۆكی لیستی به‌ره‌ی گه‌ل له په‌یامێكدا رایگه‌یاند كه "به‌داخه‌وه بۆ گیانله‌ده‌ستدانی چوار كچه خوێندكاری گه‌رمیانی، كه ئه‌مڕۆ له رووداوێكی هاتوچۆدا له‌سه‌ر رێگای كه‌لار- كفری بوونه قوربانی".
له په‌یامه‌كه‌دا هاتووه كه "بۆ ئه‌و خه‌مه قووڵه پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌و رووداوه ناخهه‌ژێنه و هاوڕێكانیان ده‌كه‌ین، هیوای زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازین، له‌یه‌زدانی مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه گیانی ئه‌و خوێندكاره ئازیزانه به به‌هه‌شت شاد بكات و سه‌بووری و دڵنه‌واییش به هه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت".
لاهور شێخ جه‌نگی ده‌ڵێت: "حه‌ق وایه ده‌سه‌ڵاتداران و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له جیاتی ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ ئه‌م جۆره رووداوه دڵته‌زێنانه، ئه‌رك و به‌رپرسیارێتیی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن".
ده‌شڵێت: "ده‌سه‌ڵاتداران هاوشێوه‌ی وڵاتانی پێشكه‌وتوو پلانی درێژخایه‌نیان هه‌بێت بۆ چاككردنی رێگه‌وبانه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی رووداوه‌كان".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌ڵام به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان ساڵانه به‌هۆی خراپیی به‌شێكی زۆر له رێگاكان به‌تایبه‌ت له سنووری گه‌رمیان، كه به رێگاكانی مه‌رگ ناوزه‌د ده‌كرێن ژماره‌یه‌كی زۆر هاووڵاتی به هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆ له‌و رێگایانه ده‌بنه قورربانی".
لاهور شێخ جه‌نگی راشیگه‌یاندووه كه "ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م هه‌رێمه‌ش له جیاتی چاره‌سه‌ری خێرا و ڕیشه‌یی بۆ ئه‌م رووداوانه كه بوونه‌ته دیارده و هۆكاری یه‌كه‌می مردن، ته‌نیا دڵگرانی و هاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی ده‌رده‌بڕن".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 14ی ئایاری 2024، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی پاسێكی خوێندكارانه‌وه له رێگه‌ی نێوان كه‌لار- كفری، چوار كچه خوێندكار گیانیان له ده‌ستداو شەش خوێندكاری دیكه‌ش برینداربوون، دووان له خوێندكاره‌كانیش خوشكن و دووانه‌ن.
موقەدەم سامان عەلی، وتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان، رایگەیاند كه "خوێندكاره‌كان سه‌ربه ئامادەیی باکور-ن لە کەلار و بۆ گەشتی زانستی چوونەتە کفری، لە رێگەی گەڕانەوە مینی پاسەکەیان لەنزیک گوندی حەسیرە لەسەر رێگەی کەلار-کفری وەرگەڕاوە".
PM:07:52:14/05/2024
ئه‌م بابه‌ته 1556
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت