دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی: قوباد تاڵه‌بانی هه‌میشه پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بووه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا رایگه‌یاند كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌میشه پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان بووه.
دكتۆر یاد نه‌قشبه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسیویه‌تی: "سوپاسی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌م كه هه‌میشه پاڵپشتێكی گه‌وره‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا بووه له ئێستا و له ڕابردوودا".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا ده‌ڵێت: "له ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌دا پاڵپشتی خۆی دووپاتكرده‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌كه‌مان".
وتیشی: "جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌ڵێنی دا له هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان پاڵپشتمان بێت و پشتگیری ته‌واوی نه‌خۆشه‌كان بكات".
به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی هیوا راشیگه‌یاندووه كه "هاوكات سوپاس و پێزانی خۆی ده‌ربڕی بۆ سه‌رجه‌م پزیشك و كارمه‌ندانی نه‌خۆشخانه‌ی هیوا".
PM:08:47:04/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 1584
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت