راگه‌یه‌ندراوێك له كه‌شناسی هه‌رێمه‌وه سه‌باره‌ت به كه‌شی ئه‌مشه‌و
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌مشه‌و بارسته هه‌وایه‌كی سارد روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و پله‌كانی گه‌رما به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزمده‌بنه‌وه و لە چەندین ناوچە بەفر دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مشه‌و بارسته هه‌وایه‌كی سارد روو له ناوچه‌كه‌مان ده‌كات و كاریگه‌ری ئه‌و بارسته هه‌وایه سارده بۆماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌مان ده‌مێنێته‌وه".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما به نزیكه‌ی (4-6) پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت و ناوچه شاخاوییه‌كان و سنووریه‌كان بۆ سفر پله‌ی سیلیزی داده‌به‌زێت".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له‌گه‌ڵ هاتنی ئه‌و بارسته هه‌وا سارده باران بارین و به‌فر بارین سه‌رجه‌می ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كان و ناوچه شاخاوییه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه و له به‌شێك له ناوچه جیاجیاكانی پارێزگای سلێمانی له كاته‌كانی شه‌ودا و كاته‌كانی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ده‌بارێت".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاندووه كه "له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌گه‌ری نمه باران و ناوچه شاخاوییه‌كانی له كاتی باران به‌فر بارینی ده‌بێت و به‌شێك له ناوچه شاخاوییه سنووریه‌كانی باكوور‌و باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك ئه‌گه‌ری به‌فر بارینی كه‌می هه‌یه".
PM:10:39:01/02/2024
ئه‌م بابه‌ته 6384
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت