قوباد تاڵه‌بانی: پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ روحیه‌تی كاری پێكه‌وه‌یی سه‌رۆك مام جه‌لال و محه‌مه‌د باقر حه‌كیم
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه پێویسته بگه‌ڕێینه‌وه بۆ كاری پێكه‌وه‌یی سه‌رۆك مام جه‌لال و محه‌مه‌د باقر حه‌كیم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "ئایه‌توڵا سید محه‌مه‌د باقر ئه‌لحه‌كیم هاوڕێیه‌كی دێرینی سه‌رۆك مام جه‌لال و دۆستێكی نزیكی گه‌لی كورد بوو له قۆناغی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڕژێمی به‌عس، وه‌ك نه‌ریتی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی حه‌كیم تێگه‌یشتنێكی قوڵیشی بۆ مافه‌كانی گه‌لی كورد و گرنگیی دۆستایه‌تی و هاوپه‌یمانی نێوان هه‌ردوو پێكهاته‌ی كورد و شیعه هه‌بوو".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "به‌ڵام به‌داخه‌وه تیرۆریستان هه‌ر زوو كردیانه ئامانج و نه‌ژیا تا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك تاڵه‌بانی خه‌ون و پرۆژه‌كانی عێراقی نوێ درێژه پێ بدات".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئه‌و گرژی و لێكتێنه‌گه‌یشتنانه‌ی به‌م دواییانه له عێراق له نێوان هه‌رێم و ناوه‌ند سه‌ریانهه‌ڵدا به‌شێكی هۆكاره‌كه‌ی ماڵئاوایی كه‌سانی وه‌ك سه‌ید محه‌مه‌د باقر و سه‌ید عه‌بدولعه‌زیزی برای و سه‌رۆك تاڵه‌بانی بوو كه له ئاستێكی به‌رزی هه‌ماهه‌نگی و لێكگه‌یشتندا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كرد و مێژووی درێژی خه‌بات و ئازاره‌كانی سه‌رده‌می دیكتاتۆرییه‌تیان له عێراق له‌به‌رچاو ده‌گرت".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "له ئێستادا كه یادی شه‌هیدبوونی ئه‌م كۆڵه‌كه‌یه‌ی بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕێزی حه‌كیم ده‌كه‌ینه‌وه، له هه‌موو كات زیاتر پێویستمان به گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ رێباز و روحییه‌تی كاری پێكه‌وه‌یی هه‌ردوو خوالێخۆشبوو، بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه به‌ڵكو زۆرێك له كێشه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش".
قوباد تاڵه‌بانی راشیگه‌یاندووه كه "به خۆشحاڵییه‌وه ئه‌مڕۆ له به‌غدا به‌شداربووین له یادی شه‌هیدی میحراب..".
PM:09:18:13/01/2024
ئه‌م بابه‌ته 1488
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت