قوباد تاڵه‌بانی: مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه
وێستگه‌نیوز-
له‌میانی پێشوازیكردنی له وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا، جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه، ئاشكراشیكرد كه كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی یه‌كێتیی و پارتی ئه‌رێنی بوون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له وه‌فدێكی باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا به سه‌رۆكایه‌تی مارشاڵ سامی سامپسۆن، گه‌وره راوێژكاری به‌رگریی به‌ریتانیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكووری ئه‌فریقا و له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندا چه‌ند پرسی جێگه‌ی بایه‌خی هه‌ردوولا تاووتوێ كران.
له ته‌وه‌رێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه رۆژی چوارشه‌ممه، 22ی تشرینی دووه‌می 2023 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوو و كونسوڵی گشتیی به‌ریتانیاش به وه‌كاله‌ت ئاماده‌ی بوو، باسی دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و پرۆسه‌ی ریفۆرم له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه كرا.
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند كه "لێكتێگه‌یشتنی باش دروست بووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی نێوان هه‌ردوو لایه‌نی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌رێنی بوون".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه "هه‌نگاوه‌كان به ئاراسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن و گه‌شبینین به‌م نزیكانه به ته‌واوی كێشه‌كانی وه‌زارت به هاوكاری و پشتیوانی هه‌موو لایه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێن و ئه‌مه‌ش ره‌وتی چاكسازییه‌كان له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه خێراتر ده‌كات".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، له‌مباره‌یه‌وه وه‌فدی باڵای سه‌ربازی به‌ریتانیا پشتگیری خۆیان بۆ هه‌رێمی كوردستان و به تایبه‌تیش بۆ به‌رده‌وامیی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دووپات كرده‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باسی دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرا. هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته حكومه‌ت و لایه‌نه عێراقییه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕبكه‌نه‌وه بۆ رێگریكردن له هه‌رچه‌شنه هه‌نگاو و جوڵه‌یه‌ك كه ببێته هۆی بارگرژی و ناسه‌قامگیری له عێراقدا. هه‌ردوولاش هاوڕابوون كه مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و هه‌رێمی كوردستان گرنگه بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق.
PM:06:16:22/11/2023
ئه‌م بابه‌ته 1672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت