له باره‌گایه‌كی فه‌رمانده‌یی سپیلك ته‌قینه‌وه روویدا
ژمارەیەک پێشمەرگەی فه‌رمانده‌یی سپیلك
وێستگه‌نیوز-
له باره‌گایه‌كی فه‌رمانده‌یی سپیلكی هێزی پێشمه‌رگه ته‌قینه‌وه روویدا و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه برینداربوون
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئه‌یلولی 2023 له باره‌گایه‌كی فه‌رمانده‌یی سپیلك گوللـه‌هاوه‌نێك ته‌قییه‌وه و به‌هۆیه‌وه سێ پێشمه‌رگه برینداربوون.
لیوا تارق سلێمان هه‌رنی فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک بۆ كوردستان 24 وتی: "له‌كاتی خاوێنكردنه‌وه‌ی باره‌گاكانیان، گوللـه‌هاوه‌نێكی شه‌ست ملیمی به پێشمه‌رگه‌كانی فه‌رمانده‌یی سپیلك ته‌قیوه‌ته‌وه".
لیوا تارق سلێمان هه‌رنی وتی: "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی گولـله هاوه‌نه‌كه، سێ پێشمه‌رگه برینداربوون".
فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک راشیگه‌یاند كه پێشمه‌رگه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی خه‌لیفان كراوان و باری ته‌ندروستییان جێگیره و برینه‌كانیان سووكن.
PM:08:38:28/09/2023
ئه‌م بابه‌ته 2288
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت