وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر وه‌رگرتنه‌وه‌ی پێشینه‌ی هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره و نیشته‌جێبوون: خاوه‌ن قه‌رز و كه‌فیل رێكبكه‌ون
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه "هه‌ر كه‌س نه‌یتوانی له‌و ماوه‌یه‌دا قه‌رزه‌كه بداته‌وه با له‌گه‌ڵ كه‌فیله‌كه‌ی ڕێك بكه‌وێت و مانگانه ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته كه‌فیله‌كه كه له‌مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت".
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی بانكه پسپۆڕیه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به "به ڕێنمایی دارایی ژماره (9)ی ساڵی / 2023 تایبه‌ت به‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رز و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پشكی پێشینه‌ی (هاوسه‌رگیری و خانووبه‌ره و نیشته‌جێبوون) له ده‌سته‌به‌ر (كه‌فیل)" بڵاوكرده‌وه.
له سه‌ره‌تای روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "پێدانی قه‌رزو به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی به‌پێی یاسای عێراقی ئه‌نجامدراوه و له‌ساڵانی ڕابردوودا حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی ڕه‌چاوی قه‌یرانی داراییان كردووه و ئاسانكاری زۆریان پێشكه‌ش كردووه بۆ چۆنیه‌تی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان و چه‌ند جارێك به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لێخۆشبونی ته‌واو كراوه له هه‌موو (سزا) كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كان و داشكاندنی سه‌دا 15بۆ كۆی گشتی قه‌رزه‌كان".
وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ڵێت: "ئه‌م ڕێنماییه (ڕێنمایی ژماره 9) له بنه‌ڕه‌تدا بۆ كارئاسانی خاوه‌ن قه‌رز و كه‌فیله‌كان ده‌رچووه و له‌بری ئه‌وه‌ی كۆی مووچه‌ی كه‌فیله‌كه ڕابگیرێت، له‌مه‌ودوا ته‌نها 5/1 (یه‌ك له سه‌ر پێنجی) مووچه‌كه‌ی مانگانه ده‌بڕدرێت، ئه‌گه‌ر قه‌رزار ئاماده نه‌بوو له‌ماوه‌ی دوو مانگ قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی بگه‌ڕێنێته‌وه".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "ئه‌و لێبڕینه‌ش به‌یاسا و بڕیاری دادگا ڕێكخراوه، ته‌نها ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه فه‌رمانبه‌رن و بونه‌ته كه‌فیلی هاوڵاتی ته‌نها بۆ سێ جۆر قه‌رزه كه ئه‌وانیش قه‌رزی (خانووبه‌ره، نیشته‌جێبوون، هاوسه‌رگیری)".
وه‌زاره‌تی دارایی راشیگه‌یاندووه كه "به‌پێی ڕێنماییه‌كه خاوه‌ن قه‌رز ئیجبار نه‌كراوه له‌ماوه‌ی دوو مانگه‌كه هه‌موو قه‌رزه‌كه بگه‌ڕێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س نه‌یتوانی له‌و ماوه‌یه قه‌رزه‌كه بداته‌وه ده‌توانێت له‌گه‌ڵ كه‌فیله‌كه‌ی ڕێك بكه‌وێت و مانگانه ئه‌و بڕه پاره‌یه بداته كه‌فیله‌كه كه له‌مووچه‌كه‌ی ده‌بڕدرێت".
وه‌زاره‌تی دارایی دووپاتیشیده‌كاته‌وه كه "هیچ گۆڕانكاریه‌كی جیاواز و بنه‌ڕه‌تی له شێوازی وه‌رگرتنه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان نه‌كراوه و كه‌سی كه‌فیلیش به ویستی خۆی ئه‌و پابه‌ندێتیه‌ی خستۆته ئه‌ستۆی خۆی، به‌پێی یاساش وه‌زاره‌تی دارایی و بانكه پسپۆڕیه‌كان ده‌سه‌ڵاتی لێخۆش‌بوونیان له‌هیچ بڕێكی قه‌رزه‌كه نییه".
PM:10:48:04/07/2023
ئه‌م بابه‌ته 5440
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت