ئاسایشی سلێمانی ئه‌و گه‌نجه‌ی ده‌ستگیركرد كه به زه‌بری چه‌ك پاره‌ی له كۆمپانیایه‌ك سه‌ند
وێستگه نیوزـ
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیركردنی تۆمەتبارێكی راگه‌یاند كه له مۆڵێكی شاری سلێمانیدا هه‌ڵیكوتابووه سەر كۆمپانیایەكی دراو و بڕه پاره‌یه‌كی زۆری لێ بردبوو.
دەزگای ئاسایشی هەرێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد كه بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی/ ناوشار، لە ماوەی كەمتر لە چوار كاتژمێردا، دزێكی ده‌ستگیركردوه‌و و پارە دزراوەكەشی لێ وه‌رگرتوه‌ته‌وه.
"كاتژمێر(9.30)دەقیقەی شەوی 20/6/2023 ، تۆمەتبارێك بەناوی(س. أ) بەمەبەستی دزیكردن، هەڵدەكوتێتە سەر كۆمپانیایەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە یەكێك لە مۆڵەكانی شاری سلێمانی." راگه‌یه‌ندراوه‌كه وا ده‌ڵێت.
ئاشكراشیكردوه كه دوای ئەوەی بە زەبری چەك، بڕێكی زۆر پارە لە كارمەندی كۆمپانیاكە دەبات و پاش ئاگاداركردنەوەی هێزەكانی ئاسایش و بەدواداچوون و گەڕانی ورد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتبارەكە، سەرئەنجام توانرا لە ماوەی كەمتر لە(4) كاتژمێردا تۆمەتبار دەستگیر بكرێت و پارە دزراوەكەش وەربگیرێتەوە.
ده‌شڵێت كه تۆمەتبارەكە دانیشتوی هەرێمی كوردستانە و تەمەنی(23) ساڵە، لە ئێستادا راگیراوە و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكەی بەردەوامە.
AM:11:39:21/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 4184
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت