نووسینگه‌ی عه‌لی باپیر له‌سه‌ر باسكردنی (هاوكار جاف و وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌یی) روونكردنه‌وه ده‌دات
عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری
وێستگه نیوز-
سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له كاتی پێشوازیی له وه‌فدێكی یه‌كێتیدا وتی، "ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان ده‌سته‌مۆكراوه"، دواتر له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا نووسینگه‌كه‌ی رایگه‌یاند كه ئه‌و وته‌یه په‌یوه‌ندی به كوژرانی هاوكار جاف و "تۆمه‌تباریی یان تاوانباریی" وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه نییه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5ی حوزه‌یرانی 2023، وه‌فدێكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان سه‌ردانی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستانی كرد و دوای كۆبوونه‌وه‌كه، له‌لایه‌ن سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی و عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌ش به‌ڕێوه‌چوو.
له وه‌ڵامی پرسیارێكی رۆژنامه‌نووسان سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره له‌باره‌ی دۆسییه‌ی ''تیرۆری'' عه‌قید هاوكار جاف وتی: "دادگه‌ی تاوانی هه‌ولێر سه‌ربه‌خۆ نییه و هه‌ر شه‌رم ده‌كه‌م باسیشی بكه‌م، من پێموایه به‌و جۆره مه‌سه‌له‌ی دادگاییش سووك ده‌كه‌ین.''
هه‌روه‌ها عه‌لی باپیریش له‌باره‌ی دادگه‌ی تاوانی هه‌ولێر جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، "ده‌سه‌ڵاتێكی ناسه‌ربه‌خۆیه و بوونی ده‌سه‌ڵاتێكی به‌وجۆره ده‌سته‌مۆكراو له هه‌رێمی كوردستان، شووره‌یی و عه‌یبه."
دواتر نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، ئه‌و گوته‌یه په‌یوه‌ندی به دۆسییه‌ی هاوكار جاف و "تۆمه‌تباریی یان تاوانباریی" وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه نییه.
وه‌ك نووسینگه‌ی عه‌لی باپیر ده‌ڵێت، "به گشتی له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی دادوه‌رییه‌وه قسه‌ی كردووه، هه‌رچی دیكه له‌وباره‌یه‌وه بگوترێت زیاده‌یه."
دوێنێ یه‌كشه‌ممه، له‌سه‌ر بڕیاری دادگه‌ی تاوانی هه‌ولێر، كه‌یسی عه‌قید هاوكار جاف حوكمی غیابیی له‌سێداره‌دانی بۆ شه‌ش كه‌س ده‌ركرد، بڕیاره 8ـی ئه‌م مانگه‌ش ئه‌وانه‌ی دیكه سزا بدرێن كه له كه‌یسه‌كه‌یدا تێوه‌گلاون.
ئه‌مه‌ش ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان
قسه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له میانه‌ی كۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌وانیی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه (5/6/2023) له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریی هه‌رێمه‌وه كه ده‌سته‌مۆكراوه، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نیه به كوژرانی كاك هاوكار جاف و تۆمه‌تباریی یان تاوانباریی كاك وه‌هاب هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌وه‌و، به‌گشتی له‌باره‌ی ده‌ستتێوه‌ردانی قه‌زاوه قسه‌ی كردوه‌و، هه‌رچی دیكه له‌وباره‌وه بگوترێ زیاده‌یه.
PM:07:37:05/06/2023
ئه‌م بابه‌ته 5344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت