هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر: داوایان لێكردم بمكه‌ن به سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ره‌تمكرده‌وه
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی
وێستگه نیوز-
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند كه روسه‌كان و هیند و ئێرانییه‌كان پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی شیعه و سونه، داوایان لێكردووه بیكه‌ن به سه‌رۆك كۆمار، به‌ڵام ره‌تیكردۆته‌وه.
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له یه‌كه‌مین تێدێكس ئاشتی له هه‌ڵه‌بجه، بۆ یه‌كه‌مجار ئاشكرایكرد كه "له دوای خۆپیشاندانه‌كانی عێراق كه عادل عه‌بدولمه‌هدی به‌داخه‌وه له پێگه‌ی حوكمڕانی و سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دوورخرایه‌وه، چونكه ئینسانێك بوو كه كوردی زۆر زۆر خۆشده‌ویست و سه‌ركرده‌یه‌كی زۆر زۆر نیشتمانی بوو كه هه‌موو لایه‌نه‌كان قبوڵیان بوو. ویستیان سه‌رۆك كۆماریش بگۆڕن".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ده‌ڵێت: "هاتن له ده‌رگای ئێمه‌یان دا و پێیان وتم كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سوننه قسه‌مان كردووه له‌سه‌ر تۆ رازین، له‌گه‌ڵ شیعه قسه‌مان كردووه، له‌سه‌ر تۆ رازین، له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كانی كورد قسه‌مان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ببیت به سه‌رۆك كۆمار".
وتیشی: "سێ شوێن ئاگاداری ئه‌م یارییه بۆ یه‌كه‌مجار من ده‌یڵێم، روسه‌كان، هنده‌كان و ئێرانییه‌كان".
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر باسی له‌وه‌ش كرد كه ره‌تیكردووه‌ته‌وه و پێیوتوون "به هیچ جۆرێك نه‌باسی بكه‌ن نه ناوی من بخه‌نه ناو ناوانه‌وه، من جارێ بۆ ئه‌ركێك هاتووم ده‌بێت مۆدێلێك له سلێمانی دروست بكه‌ین، ئه‌گه‌ر توانیمان سه‌ركه‌وتووبین، ئه‌وجاره ده‌بێت ئێمه یارمه‌تیده‌ری ئه‌وانی تر بین كه له‌وێن".
PM:11:25:16/05/2023
ئه‌م بابه‌ته 4816
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت