پێشبینی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتوو
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئاسمان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما به‌رزده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2ی نیسان ئاسمان نیمچە هەور دەبێت بە گشتی و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بە نزیکەی (1-3) پلەی سیلیزی دەبێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "خێرای با 5 – 15 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باكووری خۆرئاوا و مه‌ودای بینین 8 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 3- 4- 2023 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و هەندێ ناوچەی شاخاوی ئاستی هەوری زیاتر دەبێت".
روونیشیكرده‌وه كه "پله‌كانی گه‌رما به‌رزتر ده‌بێت به به‌راورد به تۆماركراوی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 5 – 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و ئاراسته‌ی با باشووری رۆژهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
AM:09:49:02/04/2023
ئه‌م بابه‌ته 2120
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت