واده‌ی شه‌وی به‌رات دیاریكرا
وێستگه نیوز-
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان، شه‌وی به‌راتی دیاریكرد، رۆژی 21ی ئه‌م مانگه‌ش لیژنه‌ی بینینی مانگ بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان كۆده‌بێته‌وه.
به‌پێی لێدوانی نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینیی هه‌رێم، ئێواره‌ی رۆژی دووشه‌ممه له‌سه‌ر سێشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه، شه‌وی به‌راته.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه 15 رۆژ دوای شه‌وی به‌رات یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ش لیژنه‌ی باڵای بینینی مانگ بڕیار له‌سه‌ر یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان ده‌دات.
شه‌وی به‌رات شه‌وێكی پیرۆزه له‌لای كۆمه‌ڵگه ئیسلامییه‌كان، له قورئاندا ئاماژه به شه‌وی به‌رات كراوه كه له‌و شه‌وه‌دا قیبله‌ی موسڵمانان گۆڕدراوه.
هه‌موو ساڵێك له شه‌وی 15ی شه‌عبان-دا، كه شه‌وی به‌راته منداڵان ماڵان ده‌گه‌ڕێن و نوقوڵ و شیرینی به‌سه‌ریاندا ده‌به‌خشرێته‌وه.
PM:06:07:04/03/2023
ئه‌م بابه‌ته 11980
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت