قوباد تاڵه‌بانی: پێویسته هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد ئه‌نجام بدرێت تا متمانه‌ی هاوڵاتیان به هه‌ڵبژاردن به‌رز ببێته‌وه
وێستگه‌نیوز-
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كلاوس شتڕایشه‌ر كۆنسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد كرده‌وه تا متمانه‌ی هاوڵاتیان به هه‌ڵبژاردن به‌رز ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مه 23ی شوباتی 2023 قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ كلاوس شتڕایشه‌ر كونسوڵی گشتی ئه‌ڵمانیا كۆبۆوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی سیاسیی ناوخۆی هه‌رێم كرا و قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێویسته ناكۆكییه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی پێگه‌ی هه‌رێم به‌هێز بێت له‌ئاست ئاڵنگارییه‌كان".
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كرا و تیایدا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند كه "بژارده‌ی یه‌كه‌م و كۆتاییمان رێككه‌وتنێكی گشتیگیر و درێژخایه‌نه و ئه‌مه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو هاوڵاتیانی عێراق و كوردستاندایه".
پرۆسه‌ی ریفۆرم و به تایبه‌ت چاكسازی له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ته‌وه‌رێكیتری كۆبوونه‌وه‌كه بوو، قوباد تاڵه‌بانی وێڕای باسكردنی چۆنییه‌تی به‌ره‌وپێشچوونی هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی، جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه "نابێت رێگه بدرێت ناكۆكییه سیاسییه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانی چاكسازی ببێت".
هه‌ر له‌باره‌ی دۆخی هه‌رێمه‌وه، قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێویسته هه‌ڵبژاردن بكرێت و زیاتر دوانه‌كه‌وێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش گرنگه پێشتر گرفت و به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد چاره‌سه‌ر بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی هاوڵاتیان به هه‌ڵبژاردن به‌رز ببێته‌وه".
PM:07:46:23/02/2023
ئه‌م بابه‌ته 1456
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت