سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوە


وێستگەنیوز-

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.

کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 15-11-2022، لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق گەیشتە باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان و لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کۆبووەوە.
 
سەرۆک کۆماری عێراق لەکاتی گەیشتنی بۆ پەرلەمانی کوردستان، بە رووداوی راگەیاندووە بەپێی ئەو خشتە و پلانەی هەیبووە بە نیازبووە پێشتر بێتە هەولێر و سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات، بەڵام ئەو گەشتە یەک لە دوای یەکانەی لەماوەی رابردوو هاتووەتە پێشی، سەردانەکەی بۆ هەولێر دواکەوتووە.
 
ئاماژەی بەوەش دا، نیازی ئەوەی هەیە سەردانی هەموو شارەکانی عێراق بکات، خۆشحاڵیی خۆشی دەربڕی کە هاتووەتە پەرلەمانی کوردستان.

هەر ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ هەریەک لە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت کۆبووەوە. 


PM:08:31:15/11/2022


ئه‌م بابه‌ته 852 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت