كاتی كۆتایی هاتنی خوێندنی زانكۆ و پهیمانگاكان راگهیهندرا
وێستگه نیوز ـ
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگهیاند، خوێندنی زانكۆ و پەیمانگەكان سێ بۆ چوار هەفتەی تر بەردەوام دەبێت، دواتر كۆتایی دێت.
ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئهمڕۆ پێنجشهممه رایگەیاند: دۆخی تەندروستی خوێندكارانی خوێندنی باڵا لە رووی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئاستی مەترسیدا نییە، بۆیە خوێندن بەردەوامە.
وتیشی: "لە زانكۆ و پەیمانگەكان خوێندن تا 80% خوێنراوە و سەركەوتوو بووە، رەنگە لە سێ بۆ چوار هەفتەی تر بەو شێوەیەی ئامانجمانە، خوێندن لەسەر ئاستی زانكۆ و پەیمانگاكان بۆ ئەمساڵ كۆتایی پێ بێت".
ئهوهشی خستهڕوو: "بۆ ساڵی نوێی خوێندن كار لەسەر سیستمی وەرگرتنی قوتابیان دەكرێ و ئەو سیستمی وەرگرتنی قوتابیان كە ئێستە هەیە، سیستمێكی خراپ و تەقلیدییە، بۆیە زۆرجار ئەم پرسە گرفت بۆ زانكۆكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات، دەمانەوێت بە هاوئاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە، سیستمێكی مۆدێرن و گونجاو بۆ ئەو پرسە دابنێین".
PM:01:38:15/04/2021
ئهم بابهته 24756
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت