کەشتییەکی بازرگانی ئیسرائیل دەکەوێت بەر هێرشێکی نادیار


وێستگە نیوز-

بەپێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی سەر بە ئێران و هەروەهاش کەناڵێکی تەلەفیزیۆنی ئیسرائیلی ، "کەشتییەکی بازرگانی کۆمپانیایەکی ئیسرائیلی لە کەناری میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب لە نێو ئاوی کەنداو هێرشی دەکرێتە سەر".


کەناڵ 12ی تەلەفیزیۆنی ئیسرائیلی لە زاری کاربەدەستێکی ئیسرائیلەوە ئێرانی دوژمنی سەرەکی بۆ ئەو هێرشە تاوانبار دەکات و دەڵێت، "هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتۆتەوە".

دوو سەرچاوەی ئاسایشی دەریایی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاند، "کەشتییەکی ئیسرائیلی لە نزیک بەندەری فوجەیرەی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب هێرشی کراوەتە سەر و لە ئەنجامدا تەقینەوەیەک ڕوویداوە بەڵام هیچ قوربانییەکی لێ نەکەوتۆتەوە".

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی ئیسرائیل ڕایگەیاند، "ئاگاداری ئەو ڕاپۆرتە هەواڵییانەن بەڵام ناتوانێت پشتڕاستیان بکاتەوە. هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵەش لەلایەن میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەبەوە پشتڕاست نەکراوەتەوە".

کاربەدەستان لە ئۆفیسی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل و هەروەها لە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەدا خۆیان لادا لەوەی هیچ تێبینی و سەرنجێک لەسەر ئەم ڕووداوەی ئەمڕۆ سێشەممە بدەن.

ئەم ڕووداوە ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە تاران ئیسرائیلی بە هێرشکردنە سەر بنکەیەکی ئەتۆمی تۆمەتبار کرد و دوای ئەوەش کە ئێران و ئەمەریکا دەستیان کرد بە گفتوگۆی ناڕاستەوخۆ لە ڤیەنا بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015ی زلهێزانی جیهان لەگەڵ ئێراندا.


PM:10:20:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3364 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو