موسڵ.. ژماره‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی كلاسیكی نمایش كران

‌فۆتۆ: ئەنادۆڵ

وێستگه‌ نیوز ـ
لە ناوچەی کۆنی موسڵ سەنتەری پارێزگای نەینەوا باکووری عیراق، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی کلاسیکیی، نمایشێکی تایبەت و سەرنجڕاکێشیان ئەنجامدا.

به‌پێی ماڵپه‌ری ئه‌نادۆڵ، نمایشەکە لە ناو وێرانکارییەکانی شاری موسڵ دوای کۆنترۆڵکردنەوەی لەژێر دەستی داعش، ئەنجامدراوە لەلایەن سەنتەری رۆشنبری بێتنا رێکخرابوو، ژمارەیەک زۆری ھاووڵاتیی موسڵ کە گرنگیی بەم جۆرە چالاکییانە دەدەن ئامادەبوون و وێنەیان لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکان گرت.

سەبارەت بە چالاکییەکەیش، سەقەر ئال زەکەریا، سەرۆکی سەنتەری رۆشنبری بێتنا لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ وتی: "بە ئامانجی پاراستنی میرات و فلکلۆری موسڵ بانگھێشتی گرووپی ئۆتۆمبێلەکانی کلاسیکیی میراتی کۆنمان کرد بۆ ئەوەی نمایشەکە ئەنجام بدەن".

سەقەر ئال زەکەریا، باسی لەوەشکرد کە گرنگە پارێزگاری بکرێت لە ئۆتۆمبێلەکانی کلاسیکیی و وتی:"ئەم جۆرە چالاکییانەیش لە چوارچێوەی گرنگیدان بە میرات و کولتووری لە جیھان ئەنجام دەدرێت و لەبەر ئەوە داوا لە حکومەتی خۆجێی و وەزارەتی گواستنەوە دەکەین کە گۆڕەپانی تایبەت بۆ ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاکییانە دابین بکەن، بۆ ئەوەی ھاووڵاتییان بە ئۆتۆمبێلەکانی کلاسیکیی ئاشنابن کە لە زۆربەی وڵاتان نمایش دەکرێن".

سەرۆکی سەنتەری رۆشنبری بێتنا وتیشی: "ئومێد دەکەین ئەو جۆرە چالاکییانە زیاتر لە ناوچەی کۆنی مووسڵ ئەنجام بدرێن و گرنگی زیاتر بە ئۆتۆمبێلەکانی کلاسیکی بدرێت".

لە کۆتایی چالاکییەکەدا، بڕوانامە بەسەر خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی کلاسیکی بەشداربووی نمایشەکە، دابەشکرا.


PM:07:40:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 2144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو