واده‌ی هه‌رزان بوونه‌وه‌ی نرخی مریشك راگه‌یه‌ندرا
فۆتۆ: ئەرشیڤ
وێستگه نیوز ـ
سه‌رۆكی پێشوو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، له 10 بۆ 15ی ره‌مه‌زان مریشكی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان پێده‌گات ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخی مریشك هه‌رزان ببێته‌وه.
جۆین بە لەگەڵ هەواڵە بەپەلەکانی وێستگە نیوز لە تیلیگرام
نازم عه‌بدوڵا، سه‌رۆكی پێشووی كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كانی هه‌رێم به وێستگه نیوزی راگه‌یاند: تێچووی گه‌وره كردنی مریشك زۆر زیادی كردووه كه نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له‌سه‌ر كێڵگه‌كان دوو هه‌زار و 500 دینار ده‌كه‌وێت، ئەمەش بەهۆی بەرزبوونەوەی دۆلارەوە نرخی عەلەف و گاز زۆر گران بووە.
ئه‌وه‌شی زیادكرد: له 10 بۆ 15ی ره‌مه‌زان مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان زۆر ده‌بێت و گه‌وره ده‌بن، ئه‌مه‌ش واده‌كات نرخی مریشك هه‌رزان ببێته‌وه.
نرخی كیلۆیه‌ك مریشك له ئێستادا له‌نێوان سێ هه‌زار بۆ سێ هه‌زار و 200 دیناره، نازم عه‌بدوڵا له‌و باره‌وه وتی: "ئه‌گه‌ر نرخی مریشكیش هه‌رزان ببێته‌وه 400 بۆ 500 دینار هه‌رزان ده‌بێت، چونكه له‌وه زیاتر دابه‌زێت خاوه‌ن كێڵگه‌كان زیانی مادی ده‌كه‌ن".
PM:02:47:13/04/2021
ئه‌م بابه‌ته 33344
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت