نرخى دۆلار به‌ رێژه‌یه‌كى زۆر به‌رز ده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوز-
بانکی ناوەندیی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێنرێت، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە بەلایەنی کەمەوە نرخی یەک دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بەرزبکاتەوە.

ئیحسان شەمران، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق لە كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا نرخی دۆلار بەرامبەر دینار دانابەزێنرێت، نرخی دۆلار بۆ چەند ساڵێکی دیکە بە بەرزی دەمێنێتەوە.

ئاماژەی به‌وه‌شكردووه‌، نرخی نوێی دۆلار هیچ خراپییەکی نییە. سندوقی نەختینەیی نێودەوڵەتی رێنمایی عێراقی کردووە بەلایەنی کەمەوە نرخی یەک دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بەرزبکاتەوە.

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، نرخی دادپەروەرانە بۆ یەک دۆلار دوو هەزار و 400 دینارە، بێ ئەوەی هیچ وردەکارییەکی دیکە بخاتەڕوو.

ئه‌مه‌ش لەکاتێکدایە، ناوەڕاستی مانگی کانونی یەکەمی ساڵی رابردوو، عەلی عەلاوی وەزیری دارایی عێراق دابەزینی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی رایگەیاند و نرخی یەک دۆلار بوو بە هەزار و 450 دینار.


PM:01:36:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 11544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت