لیژنەی باڵای تەندروستی عێراق: هەر فەرمانبەرێك ڤاكسین وەرنەگرێت نابێت دەوام بكات


وێستگه‌ نیوز-
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق بڕیاریدا ئەو فەرمانبەر و هاووڵاتیانەی ڤاكسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە رێگەیان پێنەدرێت دەوام بكەن، ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات سەردانی وەزارەت و فەرمانگە حكومییەكان بكەن.
 
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانی بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق كۆبووەوەو بڕیاردرا ئەو هاووڵاتیانەی كارتی وەرگرتنی ڤاكسینیان نییە رێگەیان پێنەدرێت سەردانی ئەو فەرمانگە حكومیانە بكەن كە زۆر قەرەباڵخن و رۆژانە خەڵكێكی زۆر بۆ راییكردنی كارەكانیان سەردانیان دەكەن، لەوانە؛ فەرمانگەی خانەنشینی، بەڕێوەبەرایەتییەكانی هاتووچۆ، پاسپۆرت، رەگەزنامەو ناسنامەی باری شارستانی و فەرمانگە قەرەباڵخەكانی دیكە. 
 
له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌، لیژنەکە له‌ 20ی ئەم مانگەوە نابێت رێگە بە دەوامكردنی ئەو فەرمانبەرانە بدرێت كە ڤاكسینیان وەرنەگرتووە. هەموو وەزارەتەكان و ئەو لایەنانەی سەر بە وەزارەتەكان و پارێزگاكان نین، بەرپرسیارن لە جێبەجێكردنی رێكارەكان و بەدواداچوونی فەرمانبەرانیان، "ئەو فەرمانبەرانەی سەرپێچی رێكار و فەرمانەكانیش دەكەن بە نەهاتوو هەژمار دەكرێن".
 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق دەڵێت، "کورتترین رێگەیە بۆ کۆنترۆڵکردنی پەتاکە پرۆسەكەش زۆر باش بەڕێوەدەچێت و تاوەکو ئێستا 152 هەزار و 962 کەس لە عێراق پێکوتەی کۆرۆنایان وەرگرتووە".
 


AM:10:12:13/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت