لەبارەی لێبڕینی موچەی فەرمانبەران زانیاری نوێ بڵاوکرایەوە


وێستگەنیوز-

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان شاندی دانوستانکاری هەرێم بەسەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی و سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەکانی دارایی  و سامانە سروشتییەکان باس لەپرسی موچە کراوە و "ئەم مانگە لێبڕینی مووچە بەردەوام دەبێت، بۆ مانگەکانی ئایندەش دوای هاتنی پارە لە بەغدا گۆڕانکاری لە لێبڕینی مووچە دەکرێت، بەڵام بە هیچ شێوەیەک باسی لابردنی لێبڕینی مووچە نەکراوە".

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە هاتووە، ئەمڕۆ شاندی دانوستانكاری حكومەتی ھەرێمی كوردستان بۆ بەغدا، به‌سه‌رۆكایه‌تیی قوباد تاڵه‌بانی جێگرى سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و لیژنەی دارایی و لیژنەی سامانە سروشتیەکان کۆبوونەوە  ئەندامانی پەرلەمان بە دیاری کراوی ١٠٠ پرسیاریان ئاراستەی شاندەکە کروە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، "سەرۆکی شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان چەندینجار لەبەردەم پەرلەمانتاران جەختیکردوە بە هەموو شێوەیەک و بەهەر ڕێگایەک بێت حکومەتی هەرێم پابەندی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ناوەڕۆکی یاسای بودجەی عێراق دەبن، لەسەر ئەو بنەمایەش ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێم نوسراوی فەرمی کردوە بۆ حکومەتی فیدراڵ ئامادەی جێبەجێکردنی هەموو ئیلتزاماتەکانی سەر هەرێمن".

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکردوە، "پشکی هەرێم لە یاسای بودجە لە مانگەکانی (١،٢،٣،٤) بەغدا دەنینێریت بۆ  هەرێم ئەمە چاوەڕوانی وەفدەکە بووە، هەروەها پشکی هەرێم لە یاسای بودجەی حکومەتی فیدراڵی ٢٠٢١  بریتی دەبێت لە (١١،٤٠٠) یازدە ترلیۆن و چوارسەد ملیار دیناری عێراقی لە ڕێگایی (النفقات الجاریە و النفقات الرسمالیة ) لە گەڵ پارەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، هەروەها پشکی مووچەی پێشمەرگە خراوەتە سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.

ئەوەشی خستوەتەڕو، "لە بەرامبەر پشکی هەرێم لە بودجەی عێراق و ئیلتزامکردنی هەرێم لە  دوای دەرکردن و رادەستکردنی بەهایی (٢٥٠ )هەزار بەرمیل لەنەوت بە نرخی سۆمۆ، (٢١٠) هەزار بەرمیل نەوت بۆ خەرجیەکانی دەرهێنان و فرۆشتن و  پێداویستیەکانی ناوخۆی و پترۆ دۆلار للەگەڵ نیوەی داهاتی نانەوتی دامەزراوە فیدراڵەکان و لێبڕینی قەرزی بانکە بازرگانیەکان، ئەوە پارەیەی دەمێنتەوە پێوستە بەغدا بینێرێت بۆ هەرێم نزیکەی ٢٠٠ بۆ ٢٥٠ ملیار دینار دەبیت مانگانە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردوە، پڕۆژە یاسایی بودجەی هەرێم بۆ ساڵی ٢٠٢١ تەنها لەسەر ناردنی ژمارەکانی  "یەک وەزارتی حکومەتی هەرێم وەستاوە" و لە چەند هەفتەی ئایندە ئەنجومەنی وەزیران پەسەندی دەکات دەینرێت بۆ پەرلەمانی کوردستان.

هـ.هـ


PM:09:36:12/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 22864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت