لە عێراق سزای لە سێدارەدان بۆ پێنج تیرۆرست دەرکرا

‌دیمەنێک لە سزای لەسێدارەدان

وێستگە نیوز-

ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند، کە سزای لەسێدەرەدان بۆ پێنج تیرۆریست بەتۆمەتی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی دەرکردووە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ بەپێی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سزای لەسێدارەدانی بۆ گەورە تیرۆریستێکی داعش کە بەشداری لە کۆمەڵکوژییەکەی ئەلبونمر کردووە و بەھۆیەوە 17 کەس کوژراون.

بەپێی بڕیارەکە، گەورە تیرۆریستەکە لە تەمووزی ساڵی 2013 لە گرتووخانەی ئەبو غرێب ھەڵاتبوو و دواتر لە ساڵی 2014دا پەیوەندیی بە داعشەوە کردبوو، دوای کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکان، بە پاسپۆرتی ساختە بۆ دەرەوە ھەڵاتبوو، دواجار لەلایەن دەسەڵاتدارانی میسرەوە دەستگیرکرابوو و بەپێی ھاوکاریی ئەمنی و ھەواڵگریی نێوان ھەردوو وڵات، رادەستی دەسەڵاتدارنی عێراق کرابوویەوە".

لە راگەیەنراوەکەدا باس لەوەکراوە، کە ھەروەھا دادگای تاوانەکانی سەڵاحەددین، بەپێی یاسایی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، سزای لەسێدارەدانی بۆ چوار تیرۆریست بەتۆمەتی بەشداریکردن لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری تکریت سەنتەری پارێزگای نەینەوا دەرکردووە.

لە راگەیەنراوەکە ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ماوەکانی رابردوودا، ئەو چوار تیرۆریستە بەشدارییان لە تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شاری تکریت-دا کردووە لە کە بەھۆیەوە کەسێکی مەدەنیی کوژراو و فەرماندەیەکی باڵای ئەمنی لەگەڵ 33 کارمەندی ئەمنی برینداربوون.


PM:02:55:12/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1680 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو