لە عێراق قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی راگەیەنرا


وێستگه‌ نیوز-
وەزیرى تەندروستى عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، لە مانگى رەمەزاندا قەدەغەی هاتوچۆی نیمچەیی لە کاتژمێر 7ی ئێوارەوە تاوەکو 5ی بەیانی پەیڕەودەکرێت. دەشڵێت، رۆژانی هەینی شەممە قەدەغەی سەرتاسەری دەبێت.

حەسەن تەمیمی، وەزیرى تەندروستى عێراق لە راگەیەنراوێکدا رێنماییەکانی تایبەت بە مانگى رەمەزانى راگەیاند و بەوپێیەش، قەدەغەى هاتوچۆى نیمچەیى پەیڕەودەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، کە لەو مانگەدا چێشتخانەکان تەنیا بۆیان هەیە خواردن بەشێوەى دیلیڤەرى بە هاوڵاتیان بفرۆشن، بەڵام رێگە بە دەرمانخانە و نۆرینگەکان و فڕنى سەمون و نانەواخانەکان دەدرێت لە کارەکانیان بەردەوامبن.


PM:01:59:12/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 3012 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو