وەزارەتی ئەوقاف لەبارەی دیاریکردنی یەکەم رۆژی رەمەزان راگەیەنراوێک بڵاودەکاتەوە

‌وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان

وێستگەنیوز-

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزان، ئێوارەی سبەی یەکشەممە لیژنە لاوەکیەکانی بینینی مانگ لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە و چاودێری بینینی مانگ دەکەن.

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا کەوێنەیەکی بۆ وێستگەنیوز نێردراوە باس لەوەکراوە، "بەمەبەستی دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز، لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئێوارەی سبەی یەکشەممە بەھەماھەنگی لەگەڵ لیژنە لاوەکیەکانمان لەسەرجەم پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە".

ئەوەش هاتووە، لیژنەکە "چاودێری بینینی مانگ دەکەن و بەپێی بەڵگە شەرعی و زانستیەکان بریار لەسەر دیاریکردنی یەکەمین رۆژی مانگی رەمەزانی پیرۆز دەدەن".

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ئەوەشی خستوەتەڕو، "دوای راگەیاندنی بریاری فەرمی لیژنەی بینینی مانگ ( بەپێی بەڵگەی شەرعی و زانستی ) ھیچ کەس و لایەنێک بۆی نیە لێدوان لەم بارەیەوە بدات".



PM:09:52:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 1800 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت