لەسەر کێشەی زەوی و زار کەسێک لە دهۆک مامی خۆی دەکوژێت
وێستگه نیوز-
ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ى نیسانى 2021 لەسەر کێشەی زەوی و زار لە گوندێکی سهر بە شارۆچکەی زاویتە لە دهۆک، شەڕ لەنێوان دوو خێزاندا دروستبوو کە کەسوکاری یەکدی بوون، بەهۆیەوە کەسێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو.
ئەو کەسەی کوژراوە ناوی حیکمەت تەیبە و تەمەنی 59 ساڵانە مامی ئەو کەسەیە کە کوشتوویەتی، برازای خۆیەتی هاوکات ئەو کەسە ئامۆزایەکیشی بریندارکردووە کە ناوی کارین حیکمەتە و تەمەنی 22 ساڵانە.
هێمن سلیمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، دوای ماوەیەکی کەم لە رووداوەکە، هێزەکانی پۆلیس گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کردووە.
پۆلیس دەڵێت، ناسنامەی "بکوژەکە" دیاریکراوە و ناسراوەتەوە، بەڵام هەڵاتووە و هێشتا دەستگیر نەکراوە.
مێژووی کێشەکە بۆ دوو ساڵ لەمەوبەر دەگەڕێتەوە کە ئەوکات شەڕ لەنێوان ئەندامانی ئەو دوو خێزانە دروستببوو و برینداری لێکەوتبووەوە. ئەمڕۆش دووبارە کێشە لەنێوانیان دروستبووە و ئەو رووداوەی لێکەوتووەتەوە.
تەرمی کوژراوەکە بۆ پزیشکی دادی دهۆک گوێزراوەتەوە و کوڕەکەیشی کە برینداربووە، بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک گوێزراوەتەوە و چارەسەری سەرەتایی بۆکراوە.
PM:09:36:10/04/2021
ئهم بابهته 3464
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت