وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیامێک ئاڕاستەی مەسرور بارزانی دەکات


وێستگەنیوز-

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبەرامبەر پشتیوانییەکانی بۆ  گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمریکا،  سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و جەخت دەکاتەوە لەوەی واشنتن ئامادەیی تەواوی هەیە بۆ پەرەپێدانی  پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، "سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی پەیامێکی لە ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێگەیشتوە کە دوای کۆتاییهاتنی گەڕی سێیەمی دایەلۆگی ستراتیجی عێراق- ئەمریکا نێردراوە".

ئەوەش هاتووە، " وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ، سوپاس و ستایشی هەوڵ و پشتگیرییەکانی سەرۆکی  حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات و ئامادەیی وڵاتەکەشی دەربڕی، بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەکانی نێوان ئەمریکا و هەرێمی کوردستان".

دوێنێ عەمید روکن هەژار عومەر ئیسماعیل، راوێژکاری وەزارەتی پێشمەرگە و نوێنەری حکومەتی هەرێم بۆ دۆسیەی ئاسایش و سەربازی لەگفتوگۆکانی نێوان عێراق و ئەمریکا بەسەنتەری میدیا و زانیاری راگەیاند،   لەقۆناغی داهاتودا ئەرکی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان بۆ مەشق و راهێنان بەهێزەکانی عێراق و پێشمەرگە دەگۆڕدرێت و هاوکاری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا بەبەهای 250000000 (دو سەد و پەنجا ملیۆن دۆلار) بۆ پشتیوانی سەربازی و پاراستنی سنورەکان بەردەوامی دەبێت.



PM:09:05:10/04/2021


ئه‌م بابه‌ته 12160 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت